ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە سەڵاح خدر زوودی دەکات

هەولێر-KDP-.info- دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە هۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیانەوە، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ (سەڵاح خدر زوودی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکە:
هەڤاڵی بەڕێز (سەڵاح خدر زوودی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری دەڤەری پشدەر و بیتوێن، خوالێخۆشبوو (حاجی خدر زوودی) باوکی بەڕێزتانمان بیست.
بەو بۆنەوە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامیتان پێ ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان




