٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە ستار سادق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە هۆی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیانەوە، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ (ستار سادق) دەکات.

دەقی پرسەنامەکە:

ھەڤاڵی بەڕێز ستار سادق

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

بەو بۆنەوە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و، شەریکی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە بنەماڵەکەتان و کوسوکارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

 

اناللە وانا الیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار