٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

" گەڕانەوەی پارتی بۆ مووسڵ کاریگەری لەسەر گەڕانەوەی کورد دەبێت"

سەرچاوە: KDP.info

دوای ئەوەی پارتی بڕیاری دا بارەگاکانی لە شاری مووسڵ بکاتەوە بەرپرسی لقی پارتی لە مووسڵ ئاشکرایکرد، بەکردنەوەی بارەگاکانی پارتی کاریگەری لەسەر گەڕانەوەی کوردانی مووسڵ دەبێت و دەشڵێت، بەھۆی مەترسیەوە تا ئێستا  ٥%ی کورد گەڕاوەتەوە مووسڵ.


عەلی خەلیل، بەرپرسی لقی ١٤ی مووسڵ بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" دوای ھێرشی تیرۆرستانی داعش بۆسەر مووسڵ کوردانی مووسڵ ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوونە و دوای رزگارکردنی مووسڵیش ھاوڵاتیانی کورد ئامادەنین بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانیان، چونکە ژیانیان لەمەترسیدایە و ھیچ گەرەنتیەک بۆ پاراستنی کوردانی مووسڵ نیە، دەتوانم بڵێم تا ئێستا ٥%ی کوردانی دانیشتووی مووسڵ گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان و ئەوانی دیکەیان ھێشتا ئاوارەن.


بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت" لەگەڵ گەڕانەوەی پارتی بۆ مووسڵ کاریگەری لەسەر گەڕانەوەی کوردانی مووسڵ دەبێت، چونکە دەزانن بەگەڕانەوەی پارتی بەشێکی زۆری مەترسیەکانیان نامێنێ و بەگەڕانەوەی بارەگاکانی پارتی کاریگەری لەسەر رەوشی مووسڵ دەبێت، لەبەر ئەوەی خەڵکی مووسڵ چاوەڕێی گەڕانەوەی پارتیش بۆ شارەکە.
عەلی خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" پێش ئەوەی مەترسی بۆسەر مووسڵ دروست ببێت و گروپە تیرۆرستیەکان پەیداببن لە عێراق ژمارەیەکی بەرچاوی دانیشتوانی مووسڵ لە نەتەوەی کوردبوون، بەڵام بەداخەوە بەھۆی ئەو رەوشەی بەسەر مووسڵدا ھاتوە ئێستا کورد کەمینەیە لە شاری مووسڵ.


قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار