٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەست بە دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش کرا

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش -KDP.info-   قایمقامی قەزای بەردەڕەش ئاشکرایکرد ، دوای ئەوەی رەزامەندی لەسەر دروست کردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش درا ، دەست بە دروست کردنی نەخۆشخانە کرا ، کە ملیارێک و٥٠٠ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.


قایمقامی قەزای بەردەڕەش ، خەلیل مەحمود ئۆسێ به ‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند:"  لەلایەن دەستەی وەبەرھێنان بڕیاردرا کە نەخۆشخانەیەک بۆ قەزای بەردەڕەش بە گوژمەی ملیارێک و٥٠٠ملیۆن دینار دروست بکرێت کە خێرخوازێک پارەکەی بۆ دابین کردووە ،کە ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە ،چونکە بەردەڕەش پێویستی بەنەخۆشخانە ھەیە".
خەلیل مەحمود ئۆسێ گوتیشی: " دروست کردنی نەخۆشخانەکە دەستی پێکردووە ولەماوەیەکی نزیکیشدا بەردی بناغەی بەفەرمییش بۆ دادەنرێت ولەماوەی یەک ساڵ پێویستە نەخۆشخانەکە تەواو بکرێت وبکەوێتە خزمەت ھاوڵاتیان ناوچەکە".
گوتیشی: " زەوی بۆ دابین کراوە لەنزیک دادگای بەردەڕەش وبنکەی تەندروستی خازر لەو قەزایە دروست دەکرێت ، کە ئێستا بەردەوام کاری تێدا دەکرێت".


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار