لە سلێمانى 500 یه‌که‌ى نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر خانه‌واده‌ى شه‌هیداندا دابه‌ش ده‌کرێت

له‌سه‌ر بڕیارى سه‌رۆک بارزانى 500 یه‌که‌ى نیشته‌جێبون له سنوورى پارێزگاى سلێمانى به‌سه‌ر که‌سوکارى شه‌هیدانى پارتیدا دابه‌ش ده‌کرێت.
سه‌رده‌شت محەمه‌د، به‌رپرسى به‌شى شه‌هیدانی ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى پارێزگاى (سلێمانى- هه‌ڵەبجه)ى پارتى دیموکراتى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له درێژه‌ى هه‌وڵە به‌رده‌وامه‌کانى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ خزمه‌تکردنى زیاترى کەسوکارى شه‌هیدان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و به بڕیارى جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى 500 یه‌که‌ى نیشته‌جێبون له چوارچێوه‌ى (پرۆژه‌ى کانى سپى) به‌سه‌ر خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیداندا دابه‌ش ده‌کرێت و ئێستا ڕێکاره سه‌ره‌تایییه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستى پێ کردووه".
گوتیشى: "ڕووبه‌رى هه‌ر خانوویه‌ک (٢٠٠ م)ـە و دابه‌شکردنیان به‌پێى کۆمه‌ڵێک مه‌رج و ڕێنمایى ده‌بێت، له‌وانه ده‌بێ که‌سه‌که شه‌هیدى فعلى بێت و ئه‌وله‌ویه‌تی زیاتریش بۆ ئه‌و خانه‌وادانه‌یه که زیاتر لە شه‌هیدێکیان هه‌یه".
ڕوونیشى کرده‌وه: "له ماوه‌ی ڕابردوودا پارتى دیموکراتى کوردستان له ڕانیه و دووکان و ده‌ربه‌ندیخان و سیروان، پارێزگاى هه‌ڵەبجەش پرۆژه‌ى هاوشێوه‌ى هه‌بووه و که‌سوکارى شه‌هیدان سوودمه‌ند بوون، بێگومان پرۆسه‌که بۆ داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئەرسەلان ئەحمەد




