٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەست بە دابەشکردنی خۆراکە زیادکراوەکان کراوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی مانگانە لە دھۆک گوتی، دەست بە دابەشکردنی خۆراکە زیادکراوەکانی بەشە خۆراکی مانگانە کراوە، کە سێ ماددەی خۆراکین، ئەوانیش نۆک و فاسۆلیا و ئاوی تەماتەیە.

نیھاد حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە پارێزگای دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھۆکاری دواکەوتنی ئەو ماددە خۆراکییانەی کە لە بەشەخۆراکی مانگانە زیاد کراون بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھەندێک کێشە ھەبوون و پارەی وەبەرھێنەر نەدرابوو ئەویش چارەسەر کرا و ئێستا دەست بە دابەشکردنی خۆراکە زیادکراوەکان کراوە، کە سێ ماددەیە؛ فاسۆلیا و نۆک و ئاوی تەماتە.''

نیھاد حوسێن گوتیشی: ''ماددە زیاکراوەکان ئێستا لە سنووری دھۆک دابەش دەکرێت و تا ھەفتەی داھاتوو دەگاتە زۆرینەی ناوچەکانی سنووری دھۆک، چونکە ئێستا لە ناوچە شاخاوییەکان دەستمان پێ کردووە.''

حوسێن باسی لەوەش کرد: "پێشتر سێ ماددەی خۆراک دەدرا، ئەوانیش زەیت و برنج و شەکر بوو، بەڵام ئێستا سێ ماددەی دیکە لە بەشەخۆراکی مانگانە زیاد کراوە و دابەش دەکرێت.''

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار