٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەمەد دارەشمانەیی و شێخ خودێدا چیچۆ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دوو پرسەنامەی جیادا، سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەمەد حاجی خدر دارەشمانەیی و شێخ خودێدا چیچۆ دەکات.

بەڕێزان خانەوادەی  (محەمەد حاجی خدر دارەشمانەیی)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و، دڵسۆز و وەفاداری رێبازی بارزانی و کەسایەتی دیار و ناسراوی دارەشمانە (حاجی محەمەد حاجی خدر دارەشمانەیی)مان بیست.

بەو بۆنەوە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەمتانین.

ھیوادارین هاوخەمی هەموولایەک ببێتە مایەی سەبووری و دڵنەواییتان و لە کۆستی دیکە بەدووربن و خوالێخۆشبوویش بەبەهەشتی بەرین شاد ببێت.

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

_________________

بەڕێزان خانەوادەی خانەوادەی شێخ خودێدا چیچۆ

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و کادیری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول (شێخ خودێدا چیچۆ)مان بیست.

بەو بۆنەوە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، شەریکی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە بنەماڵەکەتان و کوسوکارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەھەشتی بەرینی شادبکات.

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار