مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی عەبدولڕەحمان خەیات و ئاراس سەعید تۆماری دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە دوو پرسەنامەی جیادا، سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی عەبدولڕەحمان خەیات و ئاراس سەعید تۆماری دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرابان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی عەبدولڕەحمان خەیات)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵی دڵسۆز و وەفاداری رێبازی بارزانی و کەسایەتی دیار و ناسراوی رانیە (حاجی عەبدولڕەحمان خەیات)مان بیست.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، شەریکی خەمتانین.
خوازیارین هاوخەمی هەموولایەک ببێتە مایەی دڵنەواییتان و لە کۆستی دیکە بەدووربن و خوالێخۆشبوویش بەبەهەشتی بەرین شاد ببێت.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
_________________
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئاراس سەعید تۆماری)
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵ و کادیری دیاری پارتیمان (ئاراس سەعید تۆماری)ی کوڕی شەھیدی قارەمان(سەعید تۆماری).
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەر و کودپەروەرەکەتان و کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، شەریکی خەم و پەژارەتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامیتان پێ ببەخشێت و لە کۆستی دیکە بەدووربن و ھەڤاڵی کۆچکردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد ببێت.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان




