٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بنکەیەکی تایبەت بۆ پێدانی ڤاکسین بە کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت تەرخان کرا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری تەندرووستی هەولێر دەڵێ، بنکەیەکی تەندرووستی بۆ پێدانی ڤاکسین بە کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت کراوەتەوە.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستیی هەولێر لە پرێسکۆنفرانسێکدا بۆ مێدیاکان، رایگەیاند، کە لە شاری هەولێر بنکەیەکی تەندرووستی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دیاریکراوە، کردنەوەی بنکەکەشی بۆ مەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت گەڕاندەوە.

ئەوەشی راگەیاند، کە ماوەی مانگێک دەبێ، کە ژمارەی هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین زۆر زیادی کردووە، لە دامودەزگا حکوومی و ناحکوومییەکانیش خواست لەسەر ڤاکسین زیادی کردووە، بۆیە ئەوان بە پێویستیان زانیوە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی مافی مرۆڤ، بۆ ئەوەی ئاسانکاری زیاتر بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بکرێت و، رێککارەکانی پێدانی ڤاکسین پێیان لە هاووڵاتییانی ئاسایی زووتر راپەڕێندرێت، هاوکات بۆ ئەوەی ئەوانیش لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە بێبەش نەبن، بۆیە بنکەیەکی تایبەتیان بۆ کەسانی خاوەنی پێداویستی تایبەت کردووەتەوە.

 

خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار