٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حزبی رزگاریی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز کاک مەسعود بارزانی ،سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان !

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان !

سڵاوی ڕزگاری و سەربەخۆ بوون.

بە بۆنەی شازدەی ئاب، ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سەر ناوی خۆم و لە جیاتی ھەڤاڵانم لە مەکتەبی سیاسی حزبی ڕزگاری کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و لە ڕێی ئێوەی بەڕێزیشەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم کادر و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین و دەخوازین کە حەفتا و پێنجەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەرفەتێکی باش بێ بۆ کۆکردنەوەی ھێز و توانای کوردستانیان بۆ خۆ ئامادەکردن لە بەرامبەر ئەو ھەڕەشانەی کە لەوانەیە لە داھاتوودا بەرۆکی گەلی کوردستان بگرن. ڕاستیەکەی وەک ھەمووان دەزانین کە ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاریەکی نادیار ڕێی گرتووە، پێویستە کە پەیوەندی نێوان لایەنە کوردستانییەکان قوڵتر و چڕتر بکرێتەوە بۆیە دەبێ ھەموو ھێز و توانای کوردستانیان یەکبخرێ، تا قەوارەی ھەرێمی کوردستان پارێزراو بێ و دۆزی ڕەوای گەلی کوردستانیش بەرەو ئاقارێکی پێشکەوتووتر بچێت.

سڵاو و پیرۆزبایی خۆمان دووپات دەکەینەوە.

 

رێکار ئەحمەد

سکرتێری گشتی حزبی ڕزگاریی کوردستان

١٦ی٨ی٢٠٢١

 

هەواڵی پەیوەندیدار