٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سۆران یادی 16ی ئاب بەرز ڕاگیرا

سەرچاوە: KDP.info

سۆران -KDP.info- لە قەزای سۆران بە بۆنه ی 16ی ئاب و دامەزراندنی پارتییەوە چەندین چالاکی بەڕێوە چوون و بەرپرسی لقی 10ی سۆرانیش دەڵێت، تا دێت جەماوەری پارتی لە سنووری سۆران بەرەو زیادبوونە.

عەبدولواحید ڕواندزی، بەرپرسی 10ی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین چالاکی لە سنووری سۆران و مێرگەسۆر بە بۆنەی 75 ساڵەی دامەزراندنی پارتیمانەوە بەڕێوە چوون و تێیدا لەبارەی خەبات و تێکۆشانی پارتییەوە فیلمێک نمایش کرا و مێژوو و قوربانیدانی پارتی لە فیلمەکەدا پێشان درا.''

بەرپرسی لقی 10ی پارتی لە هەولێر گوتیشی: "تا دێت لە سنووری سۆران جەماوەری پارتی بەرەو هەڵکشانە و لە هەموو شۆڕش و ڕاپەڕینەکاندا جێپەنجەی خەڵکی سۆران دیار بووە.''

عەبدولواحید ڕواندزی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە پێگەیەکی بەهێز و تایبەتی لە دەڤەری سۆران هەبووە و لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقیشدا هەر ئەوە لە خەڵکی چاوەڕێ دەکەین.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار