٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ساڵیادی پارتی پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ/ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

 ب/ پیرۆزبایی

سڵاوێکی گەرم...

بە بۆنەی ١٦ی ئاب، یادی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ناوی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان. گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم ھەڤاڵانی پارتی دەکەین و ھیوادارین ئەم یادە مێژووییە ھاندەر بێت بۆ یەکڕیزی و بەرەوپێشبردنی خەبات لەپێناو بەدیھێنانی تەواوی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و بەھێزکردنی پایەکانی حوکمڕانی لە ڕێگەی چاکسازیی ھەمەلایەن و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و دەستەبەرکردنی داخوازییەکانی خەڵک .

بەڕێزان..

یادی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتێکدایە، ناوچەکە بە قۆناغێکی ئاڵۆزدا تێ دەپەڕێت، سیاسەتی فراوانخوازیی ھێزە ئیقلیمییەکان لە ھەڵکشاندایە، کە ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیان خستۆتە بەردەم ئەگەری نادیارەوە، ھاوکات لێکەوتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراقی نوقمی قەیران کردووە. لەو پێوەندییەدا ھەرێمی کوردستان سەرەڕای کێشە نێوخۆییەکانی، لە بەردەم بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەدایە، بۆیە لەم کاتەدا لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان داوا دەکرێ، دەرک بە مەترسییەکان بکەن لە دەوری کارنامەیەکی ھاوبەشی کوردستانی کۆ ببنەوە و پێکەوە ڕووبەڕووی ھەموو تەحەددییەکان ببنەوە .

ھەر لەم بۆنەیەدا، جارێکی دیکە جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانە لە نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبە سیاسییەکانی کوردستاندا دەکەینەو

 لەگەڵ ڕێزماندا

 

مەکتەبی سیاسی

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٦ی ٨ی ٢٠٢١


 

هەواڵی پەیوەندیدار