حزبی شیوعی کوردستان پیرۆزبایی لە پارتی دەکات
__2021_08_17_h16m32s46__ER.jpg)
بەرێز/کاک مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان/ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی
ب/پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم
بەبۆنەی یادی (٧٥)ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەناوی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین .
لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیدا جەخت لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی و تەواوی لایەنە سیاسییەکانی تردا دەکەینەوە لەسەر بنەمای فرەیی سیاسی و قبوڵکردنی یەکتر و تێکۆشانی ھاوبەش بۆ تەواوکردنی قۆناغی رزگاری نیشتمانی و ڕووبەڕوو بونەوەی ئاستەنگ و ئەو پرسانەی پەیوەندیان بە ژیان و ماف و ئازادییەکانی ھاوڵاتیانی ھەرێمەکەمانەوە ھەیە .
جارێکی تر پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و ھیوای سەرفرازیتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
١٦ی٨ی٢٠٢١




