٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەریف سلێمان: بێ جیاوازی کار بۆ ھەموو پێکھاتەکان دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  کاندیدی ژمارە ٢٤ی بازنەی دووی مووسڵ دەڵێت، ''ئێمە بەردەوامین لە بانگەشە بە شێوەی مەیدانی و کە چووینە بەغدا بێ جیاوازی کار بۆ ھەموو پێکھاتەکان دەکەین.''

شەریف سلێمان بڵنگ، کاندیدی ژمارە ٢٤ی بازنەی دووی مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە لە بانگەشەکردن لە سنووری ناحیەی باشیک و تلکێف و ناوچەکانی سنووری بازنەی دوو بەردەوامین و چالاکی دەکەین و خەڵکیش پێشوازییەکی گەرممان لێ دەکەن و ھەموو پێکھاتەکان زۆر دڵخۆشن بە کاندیدانی پارتی.''

شەریف سلێمان بڵنگ گوتیشی: "کاری ئێمە کە چووین بۆ بەغدا داکۆک لە مافی ھەموو پێکھاتەکان دەکەین، چونکە لای ئێمە ئەوەی گرنگە خزمەتی پێکھاتەکانە بەبێ جیاوازی.''

بڵنگ باسی لەوەش کرد: "پارتی دیموکراتی کوردستان بە مافی خۆی دەزانێت بێ جیاوازی خزمەتی ھەموو پێکھاتەکان بکات و ھەمیشە داکۆکیکاری سەرسەختی ھەموو پێکھاتەکان بووە.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار