بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی، پیرۆزبایی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

ههولێر-KDP.info- بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی، بهبۆنهی 75 ساڵهی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكهیهكی پیرۆزبایی ئاراستهی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
دهقی بروسكهكهی بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی :
بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی
بەڕێزان/ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
ب/ پیرۆزبایی
بەبۆنەی (٧٥)ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی (پارتی دیموکراتی کوردستان)بە گەرمی پیرۆزباییتان لێدەکەین ھیوادارین بەردەوام بن لە خەبات بۆ خزمەتی زیاتری گەل و نیشتمان، یادی دامەزراندنی پارتی لەکاتێکدایە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە بارودۆخێکی ھەستیاردا گوزەر دەکا بۆیە پێویستە ھەوڵەکان بخرێنە گەڕ لە پێناوی یەکگرتوویی و یەکھەڵوێستی نێوان لایەنە سیاسیەکان بەتایبەتی و گەلەکەمان بە گشتی بۆ ئەو مەبەستەش پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانێ ڕۆڵی گرنگی نیشتمانی بگێڕێت بە ھاوکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ھەموو پارت و لایەنە سیاسیەکانی تری کوردستان لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەل و نیشتمان. جارێکی تر پیرۆزباییتان لێدەکەین.
شادو سەرکەوتوبن
ناوەندی باڵای بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی
١٦-٨-٢٠٢١




