٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كاكەمین نەجاڕ: پارتی بەهێزەوە بەشداری دەكات و هەوڵی سەركەوتنی گەورە دەدات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان لە چەند شارێکی کوردستان دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن و ناساندنی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد، ئەو رێککەوتە هاوکاتی(٧٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتییه‌ و لەو چوارچێوەیەدا لە هەردوو لقی دوو لە هەولێر و لقی چوار لە سلێمانی رێورەسمی تایبەت بەڕێوەچوون و بەفەرمی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن راگەیەندرا.

لەمیانەی مەراسیمی لقی دووی پارتی لە هەولێر بۆ ناساندنی کاندیدان بۆ هەڵبژاردن، كاكەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند کە پارتی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بەهێزەوە لە ناوچەكانی ماددەی 140 بەشداری دەكات و هەوڵی سەركەوتنی گەورەش دەدات، گوتیشی: "پارتی كلتووری پێكەوە ژیان و یەكتر قەبوڵكردنی لە كوردستان دروست کرد".

لای خۆیەوە ئەحمەد کانی، بەرپرسی لقی دووی پارتی لە هەولێر رایگەیاند: "پارتی تاكە حزبە كاریگەری لەسەر هەر چوار پارچەی كوردستان هەبێ‌ و پاش 75 ساڵ بەهێزەوە بەردەوامی هەبێ‌ و خاوەنی چەندین دەستكەوتی گەورە بێ‌ بۆ گەلی كوردستان".

هاوکات لە شاری سلێمانی، بەهەمان شێوە لقی چواری پارتی مەراسیمێکی سازکرد و لەمیانەدا کاندیدەکانی حزبەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناسێندران.

هەواڵی پەیوەندیدار