٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی پارێزگارانی کوردستان پیرۆزبایی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- پارتی پارێزگارانی کوردستان، به‌بۆنه‌ی 75 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌ی پارتی پارێزگارانی کوردستان:

بۆ بەڕێز مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

بابەت/ بەرز ڕاگرتن

بە بۆنەی (٧٥)ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ناوی مەکتەبی سیاسی پارتی پارێزگارانی کوردستان وێڕای پیرۆزکردن و بەرز ڕاگرتنی ئەو یادە خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان چ لەسەردەمی شاخ و چ لە ئێستای عێراقی فیدراڵدا بە گرنگ وێنا دەکەین وەک پارتێکی کاریگەر لە نێو پرۆسەی سیاسی و گەیاندنی دۆزی نەتەوەیی کورد تا ئەو ئاستەی ئێستا.

ھیوادارین ئەرک و خەباتی داھاتووتان گرنگیدانی زیاتر بێت بۆ یەک ڕیزی نێو ماڵی کوردی و پێکەوە ژیان و یەک دیدی ھاوبەشی نیشتمانی و یەک گووتاری سیاسی بە تایبەتی ئێستا کە عێراق و ناوچەی ڕۆژھەڵاتی بە بارودۆخێکی ناجێگیر تێپەر دەبێت.

بەم بۆنەوە پەیوەندی دۆستانە و برایانەی نێوانمان دووپات دەکەینەوە دووبارە (٧٥) ساڵەی دامەزراندنتان بەرز و پیرۆزبێت.

 

مەکتەبی سیاسی پارتی پارێزگارانی کوردستان

١٦ی٨ی٢٠٢١

 

هەواڵی پەیوەندیدار