بزووتنەوهی نوێبوونی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پارتی دەکات

ههولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بزووتنەوهی نوێبوونی کوردستان بهبۆنهی 75 ساڵهی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكهیهكی پیرۆزبایی ئاراستهی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
دهقی بروسكهكهی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بزوتنەوی نوێبوونی کوردستان:
بەڕێز سەرۆک مسعود بارزانی ڕێبەری بزاڤی ڕزگاریی خوازی گەلی کوردستان
پەیامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەربەخۆیی و شۆڕشگێری..
بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی بەرێزتان و ساڵیادی دامەزراندنی (پارتی دیموکراتی کوردستان) گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی تێکۆشەرو مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و گشت کادرو ئەندام و دۆست و جەماوەرتان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم یادە ھاندەر بێ بۆ زیاتر بەدیھێنانی ماف و داخوازییەکانی گەلی تێکۆشەری کوردستان.
ئەم یادە لە کاتێک دایە، کە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی سیاسی زۆر ھەستیار و ئاڵۆزدا تێپەر دەبێت، کوردستانیش لەگەڵ ھەڕەشە و پیلانی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بەرەو ڕوو بۆتەوە، بۆیە بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان بەھێزکردنی پەیوەندی لە نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان، وەک زەرورەتیی قۆناغەکە و بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی داگیرکاریی لێکدەداتەوە.
ھەر لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان بزوتنەوەی نوێبوون و پارتی دیموکراتی کوردستان دووپات دەکەینەوە
دووبارە پیرۆزبێت ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی و ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لەگەڵ ڕێزماندا....
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بزوتنەوی نوێبوونی کوردستان
١٦ی٨ی٢٠٢١




