٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایى له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز/ کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

لە ساڵیادی (٧٥)ھەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا (١٦ئاب) بەناوی خۆم و ھاوڕێیانم لە بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام لایەنگرانتان دەکەین. ئەمساڵ لەکاتێکدا ئەم یادە پیرۆز دەکەنەوە گەلەکەمان لە ھەر کات زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی و یەکخستنی ھەوڵە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانە بۆ پاراستنی دەستکەوتە سیاسی و یاسایی و داراییەکانی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق فیدراڵ. لە ناوخۆی ھەرێمیشدا، ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی زیاتر بۆ تێپەراندنی ئەو قەیران و ئاستەنگانەی رووبەڕوی گەلەکەمان بوەتەوە پێویستی بە کاراکردنی پڕۆسەی چاکسازیی سیاسی و دارایی و قانونی ھەیە. لەم چوارچێوەیەدا ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان دیار و بەرچاوە بۆ ھەنگاونان بەرەو باشترکردنی ژیانی خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستیە بنەڕەتیەکانی میللەتەکەمان. ئێمەش لای خۆمانەوە ئامادەین ھەموو ھاوکاری و ھەماھەنگییەکین بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتی ھەرێم و بەرەو پێشبردنی کاری پێکەوەیی کە داخوازی خەڵکی کوردستانە. دووبارە یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبێت و ھەر سەرکەوتووبن.

 

عومەری سەید عەلی

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان

١٥ی ئابی ٢٠٢١

 

هەواڵی پەیوەندیدار