٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی سەوزی کوردستان ساڵیادی پارتی پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

برای بەڕێزمان جەنابی کاك مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان / ئەندامانی مەكتەبى سیاسى و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی كوردستان 

بابەت/ بروسکەی پیرۆزبایی

سڵاوى ژینگە دۆستی
بەبۆنەی یادى ( 75) مین ساڵڕۆژی دامەزراندنى پارتی دیموکراتی كوردستان و ساڵڕۆژی لە دایك بوونی بەڕێز کاك مەسعوود بارزانی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەى جەنابی كاك مەسعوود بارزانی سەڕۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبى سیاسی و سەرکردایەتى و گشت ئەندامان ولایەنگرانی ئەم پارتە تێکۆشەرە دەکەین , وێڕاى جەخت کردنەوەمان لەسەر پتەوکردن و بەهێزکردنى پەیوەندیەکانى نێوانمان ، جارێکی دیکە بەناوی ئەندامانی پارتى سەوزی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان بەبۆنەی (75)مین ساڵڕۆژى دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانتان پێڕادەگەینین و هیوادارین  ساڵڕۆژى دامەزراندنتان ببێتە هه‌وێن و ساڵى بەهێزبوونى گیانى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و تەبایی و یەکڕیزى و یەکخستنەوەى نێوماڵى کوردان و دەربازبوونى باشوورى کوردستان لەگشت قەیرانەکان و هاتنە بەرهەمى بەرى خەبات و تێکۆشان و ئاوات و ئامانجى گەلەکەمان وهێزى پێشمەرگەى قارەمانى کوردستان و شەهیدانى ڕێگاى ئازادى و سەرفرازى ، پارتە تێکۆشەرەکەشتان هەموو ساڵێک ئەو یادە بەشکۆدارى پیرۆز بکات.

                                   
  پارتى سەوزی کورستان
16_8_2021
 

هەواڵی پەیوەندیدار