٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی لیبراڵ ئینترناشناڵ کۆ بووەوە

سەرچاوە: KDP.info

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بە دیدارێکی چەند ڕۆژی لە دەرەوەی وڵاتە، چەند دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات .

لە لەندەن هۆشیار سیوەیلی لەگەڵ ڕۆبێرت وۆدهۆرپ برۆون، سیاسەتمەداری ناسراو و سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی فیدراڵی پارتی لیبراڵ دیموکراتی بریتانیا و جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی لیبراڵ ئینتەرناشناڵ کۆ بووەوە کە لە کۆنگرەی ٦٠مینی ڕێکخراوی لیبراڵ ئینترناشنال لە مەکسیکۆ لە ٢٠١٥وە بە جێگری سەرۆکی (LI)  هەڵبژێردراوە و لە ساڵانی ١٩٦٠ـوە چالاکە لە بواری سیاسی و چەندین پۆستی گرنگی هەبووە لەنێو پارتی لیبراڵ دیموکراتی بریتانیا و ڕێکخراوی لیبراڵ ئینترناشناڵ و ئەندامی ئەنستیتۆی شاهانەی بریتانیایە بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و لە چەندین دامەزراوەی تریشدا چالاکە. ڕێکخراوی لیبراڵ ئینتەرناسناڵ چەترێکی سیاسی و هزرییە بۆ کۆکردنەوەی پارتە سیاسییە پێشکەوتنخوازەکانی لیبراڵ لە جیهاندا و پەیوەندییەکی باش و دۆستانەی بەهێز لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بلۆکبەندیی سیاسی پارتە لیبراڵەکانی جیهان و بلۆکبەندییەکانی تری وەک سۆسیاڵ ئینترناشناڵ و پارتە دیموکراتەکانی جیهان و پارتە میانڕەو و کریستیان دیموکراتەکان و... هەیە و بەردەوام شاندەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بانگهێشتی بۆنە سیاسییەکان و کۆنگرە و کۆڕبەند و کۆنفرانسەکانی بلۆکبەندییە سیاسییەکان لە دەرەوەی وڵات کراون و پارتی توانیویەتی پەیوەندییە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی خۆی لەگەڵیاندا بپارێزێت و گەشەی پێ بدات و لە کۆنگرەکانیاندا پشتیوانی بۆ دۆزی ڕەوای گەڵی کورد و ئەزموونی سیاسی و دیموکراسیی هەرێمی کوردستان بەدەست بێنێت و بەردەوام دیدار و کۆبوونەوە و ئاڵوگۆڕی شاند لەگەڵیاندا ئەنجام بدات. لە دیدار لەگەڵ ڕۆبێرت وۆدهۆرپ برۆون، جێگری بەرپرسی ڕێکخراوی لیبراڵ ئینترناشناڵدا بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لەگەڵ ڕێکخراوی لیبراڵ ئینترناشناڵ و پارتە پێشکەوتنخوازەکانی لیبراڵ و بەتایبەتیش لەگەڵ پارتی لیبراڵ دیموکراتی بریتانیا جەختی لەسەر کرایەوە و میکانیزمی فراوانکردنی پەیوەندییەکان و پشتوانیی زیاتر ڕێکخراوی لیبراڵ ئینترناشناڵ بۆ هەرێمی کوردستان و ئەزموونەکەی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر دۆخی ناوخۆیی و، ناوچەیی و نێودەوڵەتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و وڵاتانی ناوچەکە و تاوتوێکردنی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و قەیران و پرسە سیاسییەکانی جیهان کرا و هەردوولا باسی برەودان بە پەیوەندییەکانیان کردەوە لە ئایندەدا و بەتایبەتیش دوای کۆتاییهاتنی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا بۆ ئاڵوگۆڕی شاند لە نێوانیاندا. هەروەها داوا کرا کە حکوومەتی بریتانیا گەشەی زیاتر بە پەیوەندییە سیاسی، دیپلۆماسی و ئابوورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بدات و ڕۆڵی هەبێت لە گوشارخستنە سەر تورکیا و پەکەکە کە شەڕ و ناکۆکییە سەربازییەکانی نێوانیان لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان ڕابگرن کە زیانبەخشە بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و پەنا بۆ ئامرازی ئاشتییانە ببەن و کێشەکانی نێوانیان لە ڕێگەی دیالۆگ و بە ڕێگە چارەی سیاسی و ئاشتیانە چارەسەر بکەن کە بەهۆی شەڕی نێوان هەردوولا زیانێکی زۆری مرۆیی بەر دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان و گوندنشینان و بەتایبەتیش بەر ژینگەی ناوچە سنوورییەکان کەوتووە، هەروا داوای پشتیوانیی بەردەوامی سەربازیی وڵاتی شاهانەی بریتانیا کرا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ناتۆ لە شەڕی تیرۆر بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و پشتگیری و هاوکاریی بەریتانیا بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە فیدراڵییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری عێراقدا. لە دیدارەکەدا داوا لە جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی لیبراڵ ئینترناشناڵ کرا کە ڕێکخراوەکەیان کۆبوونەوەیەکی پارتە لیبراڵەکانی جیهانی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات و هەردوولا برەو بە پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی شاندی سیاسیی نێوانیان بدەن و ڕێکخراوی لیبراڵ ئینترناشناڵ زیاتر گرنگی بە پرسی کورد بدات. لە دیدارەکەدا ئیحسان قادر، بەرپرسی ڕێکخراوی هەرێمەکانی کوردستان لە بریتانیا ئامادە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار