٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە بەغدا یادی ١٦ی ئاب بەرز ڕاگیرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا گوتی، لە بەغدا لقی پارتی دیموکراتی کوردستان یادی ١٦ی ئابی بەرز ڕاگرت و چەند چالاکییەک بەڕێوە چوو، لەوانە خەڵاتکردنی ١٠ قوتابی کە نمرەی بەرزیان بەدەست ھێناوە و سەرکەوتوو بوونە.

بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ لەبەر پابەندبوون بە دۆخی کۆرۆناوە کەوادیر و دۆست و لایەنگرانی پارتی سەردانی لقی پارتییان لە بەغدا کرد و تابلۆیەکی پارتی کرایەوە و وەکوو ڕێزلێنانێک ١٠ قوتابیی سەرکەوتوو لە گەڕەکی کیفاحمان بەسەر کردەوە کە نمرەیان ٩٩ بووە و وەڵامی سەرجەم برووسک و پیرۆزباییی لایەنە سیاسییەکانمان دایەوە.''

شوان محەمەد تەھا گوتیشی: "ئێمە پابەندی ڕێنمایییەکانی تەندروستی بووین و ئەگەر دەرگامان کردبووایەتەوە زۆرینەی لایەنەکان سەردانیان دەکردین، بەڵام ھەوڵمان دا کۆبوونەوەیەکی خنجیلانە بە ئامادەبوونی کەوادیر و لایەنگرانمان بەڕێوە بچێت و کادیر و لایەنگرێکی زۆریش سەردانیان کردین.''

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار