٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و سەرۆک بارزانی پردێکی دیپلۆماسیی بۆ کورد و جیهان دروست کرد

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  شارەزایانی بواری سیاسی پێیان وایە، دامەزراندنی پارتی وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورددا. پارتە سیاسییەکان چاویان لە پارتی و ئەزموونی پارتییە بۆ خزمەتکردنی گەلانی کوردستان و پارتییە توانیویەتی پاڕیزگاری لە دەستکەوتەکانی کورد بکات و پەیوەندی لەگەڵ پارچەکانی کوردستان دیار بکات.

عەبدوڵباست سەیدا، سیاسەتمەداری دیاری کوردستان دەڵێت: ''پارتی بووەتە هیوایەک بۆ تەواوی گەلی کورد و سیستمێکی نوێ سیاسی هێنایە هەبوون و هەموو خەڵک و پارتە سیاسییەکانی دیکە چاویان لە پارتییە و ئەزموونی پارتییە بۆ خزمەتکردنی گەلانی کوردستان و پارتییە توانیویەتی پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی کورد بکات و پەیوەندی لەگەڵ پارچەکانی کوردستان دیار بکات."

''پارتی تاکە هێزە توانیویەتی لەگەڵ هەموو لایەنەکان پێوەندندیی هەبێت و لە چەپ و ڕاست و ئیسلامی و ئایدۆلۆژی، بۆیە پارتی هێزێکە هەموو ئاین و پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی لە باوەشی خۆی گرتووە و بە فۆرمێکی تازەوە هاتووەتە گۆڕەپانی سیاسیی خەڵکیش متمانەیان پێیەتی، چونکە تاکە حزبی ڕاستگۆیە لەگەڵ خەڵکەکەی و دەیەوێ قەزیەی کوردان بە دنیا بگەیەنێت.'' عەبدولباست بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وای گوت.

بۆچۆنی ئەو وایە، سەرۆک بارزانی چیی تر نە وەک سەرۆکی پارتی، بەڵکوو سەرۆکی تەواوی کوردانە، بۆیە کوردانی هەموو پارچەکانی دیکە بە چاوێکی گەورە تەماشای دەکەن و بە ڕێبەری خۆیانی دەزانن، چونکە تاکە سەرۆکە دڵی لەگەڵ هەموو کوردەکانە و برینی منداڵێکی کورد بە برینی خۆی دەزانێ و لەگەڵ ئێش و مەینەتییەکانی کورد دەژی و هەمیشە کار بۆ بەهێزکردنی پێگەی کوردستان و کورد دەکات لە سەرانسەری جیهان.

'' جگە لەوە، سەرۆک بارزانی توانیویەتی پێشەنگایەتیی شەڕێ دژی داعش بکات و بووەتە قۆناغێکی گرنگ، بۆیە وڵاتان بە چاوێکی بەرز و بڵندەوە تەماشای گەلی کوردستان دەکەن''

هاوکات، د. خەلیل ئەتروشی، مامۆستای زانکۆ، لەم بوارەدا دەڵێت: "دامەزراندنی پارتی وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورددا، بە دامەزراندنی پارتی، هەموو لایەن و چینوتوێژەکانی کورد لە باشووری کوردستان بە ڕەزامەندیی خۆیان هاتنە نێو پارتی، پارتی بووە هۆکاری یەکگرتنەوەی هزرەکانی کوردستان، لە دامەزراندنی پارتیدا زۆربەی هزرە جیاوازەکان توانیان خۆیان لەنێو پارتیدا کۆ بکەنەوە، ئەمە قۆناغێکی گرنگی پارتی سیاسیی بوو و بووەتە بەرەیەکی یەکگرتوو و ئەوەی پارتی لە حزبەکانی تر جیا دەکاتەوە پارتی شوێنی هزر و پێکهاتە جیاوازەکانە و جیاوازیی لە نێوان هیچ کەس و هزرێکیش لەنێو پارتیدا ناکات و بووەتە سەنگەرێکی بەهێز بۆ هەمووشیان.

ئەو بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''چیی تر پارتی لە داواکارییە لۆکاڵییەکاندا نەما و هزری لایەنگرانی پارتی لە کارگێڕی و ناوچەگەری تێ پەڕی و بەرەو هزری نەتەوەیی و نیشتمانی ڕۆێشت، لە شۆڕشەکانی کورددا پارتی توانی سەرکردایەتیی شۆڕشیک بکات کە هەموو ناوچەکانی کوردستان لەخۆ بگرێت، نەوەک ناوچەیەکی بەتەنیا.''

'' پارتی خوێندنەوەی بۆ هەلومەرجی کورد کرد و لە باشووری کوردستان سەرەتا داواکارییەکەی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان بوو، دواتر داوای دیموکراسیەتی ڕاستەقینەی کرد و ئێستا پارتی پێی وایە سەربەخۆییی کورد گرنگە و پارتییش سەرکردایەتیی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کرد.''

''پارتی توانیی دۆزی کورد لە لۆکاڵییەوە بکاتە دۆزێکی جیهانی و توانیویەتی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بباتە لووتکە و لە ساڵەکانی حەفتا و هەشتادا کاری بۆ ئەوە دەکرد و توانی پردێکی دیپلۆماسی لە نێوان وڵاتان و کورددا دروست بکات.'' لە کۆتاییدا ئەتروشی وای گوت.

کــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار