له سلێمانى یادى 16 ئاب به‌رز ڕاده‌گیرێت

سلێمانی-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تى سلێمانى-هه‌ڵە‌بجه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان به بۆنه‌ى یادى 16 ئاب یادى 75 ساله‌َی دامه‌زراندنی پارتى، کۆمه‌ڵێ چالاکى ئه‌نجام ده‌دا.
فارس نه‌ورۆڵى، گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تى سلێمانى-هه‌ڵه‌بجه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "دامه‌زراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان له 16ئابى 1946 له دۆخێکى سه‌خت و دژوار‌دا و له‌سه‌ر ده‌ستى بارزانى نه‌مر دامه‌زرا، کورد و ناوچه‌که له دۆخێکى ئاڵۆزدا بوو، پارتى بۆ شه‌ڕى وجود و مانه‌وه‌ى کورد درووست بوو، پارتى بۆ درووست بوونى کورد وه‌ک فکر، سیاسه‌ت، وه‌ک ڕۆح و وه‌ک جوگرافیا درووست بوو، ئه‌گه‌ر بارزانى نه‌مر له شه‌ڕى نه‌یارانى بترسایه، نه‌ده‌چووه کۆمارى مه‌هاباد و نه پارتیشى درووست ده‌کرد، پارتى له‌و ساته‌وه‌خته مێژووییەوە توانیویه‌تى پارێزگارى له بوون و مانه‌وه‌ى خۆى بكات، پارتى له‌گه‌ڵ هاتنه پێشه‌وه‌ى هه‌ل و مه‌رجه‌کان هه‌میشه خۆى نوێکردۆته‌وه.
گوتیشى: "هه‌ر بۆ ڕێزگرتن له سه‌روه‌رى و قوربانییه‌کانى ڕابردوو، له هه‌مانکات بۆ به‌رز ڕاگرتنى یادى 16 ئاب، له باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تى مه‌راسیمێک به ئاماده‌بونى ئۆرگانه‌کانى پارتى، لاوان، قوتابیان، ئافره‌تان بۆ عارف ته‌یفور ڕێکخرا، که به وردى باسى له بارودۆخى ئێستا و یه‌کڕیزى نێو ماڵى کورد و هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق کرا، دواتریش به‌نده وه‌ک گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تى، بابه‌تێکم له ژێر ناونیشانى، دواى 75 ساڵ پارتى له نێوان دژبه‌رى و ڕکه‌به‌ریدا پێشکه‌ش کرد، بێگومان هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ک له لقه‌کانى 4 و 21 پارتى له سلێمانى چالاکى و مه‌راسیمى تایبه‌ت به یادى 16 ئاب به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".
گوته‌بێژى پارتی له سلێمانى ڕوونیشى کرده‌وه: "له‌م یاده‌دا به ده‌رفه‌تى ده‌زانین سوپاسى کادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى بکه‌ین، که زۆر به دڵسۆزانه و لێبوردووانه خزمه‌تیان به قه‌زییه‌ى کورد و ڕێبازى بارزانى کردووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و فشار و به‌ریه‌که‌وتن و کێشه قووڵانه‌ى، که کادیرانى پارتى تێدا ژیاون له سنووره‌که، ئه‌مان ڕاستگۆ بوون له گه‌ڵ خۆیان و توانیویانه په‌یامى پارتى وه‌ک ئه‌وه‌ى هەیه، ته‌رجەمه‌ى ئه‌مرى واقع بکه‌ن".
ئه‌رسه‌ڵان ئه‌حمه‌د




