مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پیرۆزبایی له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌بۆنه‌ی 75 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ده‌كات.
ده‌قی بروسكه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی:
به‌رێزان مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
سڵاو ورێز
به بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی حه‌فتاوپێنج ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن و ده‌ستپێكی ره‌وتی خه‌باتی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه و سه‌ركردایه‌تی پارتی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ده‌كه‌ین.
ھیوادارین ئه‌م یاده ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی و ھه‌موو ھێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌و جۆره‌ی له قازانجی یه‌كریزی و پێكه‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ی له‌مرۆی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی بۆته‌وه.
جارێكی تر پیرۆزه و سه‌ركه‌وتووبن.
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان
16-8-2021




