پەیامی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە بۆنەی 16ی ئاب

16ی ئاب، یادی پڕشكۆی پارتێكی سیاسیه كه مێژووه‌كه‌ی پڕییه‌تی له قوربانیدان و خه‌باتكردن له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.
شانازی ده‌كه‌ین به یادكردنه‌وه‌ی 16 ئاب، كه نه‌ك ته‌نها یادی لە دایکبونی ڕابەر و مەرجەعی نەتەوەییمان (سەرۆک بارزانی) و ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانه، به‌ڵكو له هه‌مانكاتدا یادی له دایكبونی شكۆی مرۆڤی كورد و، ناساندنی دۆز و ناسنامه‌ی كورده به ته‌واوی جیهان.
ئه‌م یاده به‌رز و پیرۆز راده‌گرین و پیرۆزبایی له خۆمان و ته‌واوی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین، شانازی ده‌كه‌ین كه خه‌بات و تێكۆشانمان له چوارچێوه‌ی پارتێكی نه‌ته‌وه‌ییدا كه ستراتیژییه‌تی به‌رنامه‌كانی به‌ره‌و ئاراسته‌ی بینادنانی سه‌ربه‌خۆیی و درێژه‌پێده‌ری رێبازێكه بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ژێرده‌ستی و چه‌وسانه‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان 75 ساڵه هه‌نگاوی بۆ به‌ره‌وپێشچونی دۆزی كورده و، ئامانجی دامه‌زراندنیشی هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لێكی ستەم دیده بووه، له‌سه‌رجه‌م شۆرش و قۆناغه‌كانی خهباتكردنیدا سازشی له‌سه‌ر ساده‌ترین مافی گه‌له‌كه‌ی نه‌كردوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه پارتی له‌دوای 75 ساڵ له لوتكه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و هه‌ڵكشانی زیاتردایه، خاوه‌ن هزر و كرداری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه و، پاراستنی كیان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه داناوه، هه‌وڵ و خه‌باتكردنی بۆ به‌رز راگرتنی شوناسی میلله‌تی كورده.
پارتی دیموكراتی كوردستان، باوه‌ڕی به پره‌نسیپی پێكه‌وه‌ژیان و لێبوردن و یه‌كتر قبوڵكردن هه‌یه، ئامێزی بۆ ئایدیا و بۆچونی جیاوازكردۆتهوه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و مهنههجیهتهش كادرانی پێگه‌یاندوه، بۆیه ده‌بینین جیاوازتر له‌هه‌موان رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن و پێشه‌وه‌چوون ده‌چێت، كه دواجار له‌ژێر سایه‌ی چه‌تری پارتیدا هه‌موو لایه‌ك سودمه‌ند و براوه‌ن.
ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، به‌شانازییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ی كه بارزانی نه‌مر بناغه‌دارێژه‌ری بوه و ده‌مانه‌وێت كۆی تێكۆشان و هه‌وڵه‌كانمان به‌ئامانجی خزمەتكردنی ئه‌و رێبازه بێت كه خزمه‌تكردنه به نیشتمان و خاكی كوردستان، له‌م سۆنگه‌وه به‌بێ ماندووبوون له‌چوارچێوه‌ی دید و باوه‌ڕی ئه‌و رێبازه به پرسی ئافره‌تان، كارده‌كه‌ین بۆ پاڵپشتیكردنی ئافره‌تان و مسۆگه‌ركردنی یه‌كسانی جێنده‌ری له‌ته‌واوی كایه‌كانی ژیاندا به‌هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا لەكۆی بوارەكاندا.
دووباره ئەم دوو یادە مه‌زنه لە کوردستانیانی خۆشه‌ویست پیرۆز دەکەین و، هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ سه‌رخستن و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت له‌روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ده‌ستهێنانی مافه خوراوه‌كانی گه‌لی كوردستان و، هاوسه‌نگكردن و به‌رجه‌سته‌كردنی زیاتر كاراكردنی ئافره‌ت وه‌ك تاكێكی گرنگ و نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
١٥ی ئابی ٢٠٢١




