٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سكرتێرى په‌رله‌مان په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد

سەرچاوە: KDP.info

ڕێزدار سەرۆک مسعود بارزانی..

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان..

بەبۆنەی (٧٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەرێزتان و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و تێکڕای کادر و ئەندام و پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، ئومێد دەکەین هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.

رۆڵ و کاریگەریی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە پاراستنی کوردستان و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە باڵاکان و سەروەریی نیشتیمان و ئازادی و سەربەخۆییدا بە درێژایی مێژووی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان بەرز دەنرخێنین و ھەمیشە سەنگەری بەرگری بووە لە دەستەبەرکردنی مافی پێکھاتە نەتەوەیی و ئاینی و ئاینزاکان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها قەڵغانی پاراستنی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان بووە لە هەر هەڕەشە و هێرش و مەترسییەک بۆ سەر ژیانیان، بۆیە هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان لە خەباتی سیاسی و تێکۆشانتان لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەییەکان و بەدیهێنانی ماف و داوا ڕەواکانی گەلەکەمان بۆ دەخوازین.

بە ئومیدین ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی یەکریزیی زیاتری نێو ماڵی کورد و کاری پێکەوەیی لە نێوان سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بەمەبەستی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و زیاتر فەراهەمکردنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و ئابووری، هەروەها ببێتە مایەی پتەوبوونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان و هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ بەدیھێنانی ئارامی و ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانیی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ئومێدمان ھەمیشە سەرکەوتنتانە.

 

منی نبی قهوچی

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان

١٥ ئابی ٢٠٢١

 

هەواڵی پەیوەندیدار