"وردەکاری کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق...پێوەست بە کورد دەبێ؟"
__2021_08_15_h14m34s52__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- بڕیاره كۆنگره‌ی وڵاتانی دراوسێی عێراق بەڕێوە بچێت، به‌رپرسێكی دیپلۆماسیی كورد باس له گرنگیی ئه‌و كۆنگرەیە ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات کە هه‌ر هۆكارێك ببێته هۆی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، لای کورد گرینگه.
بڕیارە لە کۆتاییی ئەم مانگەدا (مانگی 8ـی 2021)، لە بەغدا کۆنگرەی لووتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق بە ئامادەبوونی سەرکۆماری میسر، نوێنەری سەرۆکی ئیمارات، میری قەتەر و چەند سەرۆک و سەرۆکوەزیرانێکی ئەورووپا و ئەمەریکا بەڕێوە بچێت. سەرۆکوەزیرانی عێراق، تا ئێستا بانگهێشتنامەی بۆ سێ سەرۆک و شا و میر ناردووە، کە بریتین لە: میر نەواف ئەحمەد سوباح، میری کوێت. ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا. سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعوودیە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، ئاماژەی بەوه کردووە کە فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاشکرای کردووە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا مستەفا کازمی سەردانی ئیسلام ئاباد دەکات. ڕۆژی چوارشەممە، 11ی ئاب، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.
ڕۆژی سێشەممە، 10ی ئابی 2021، وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندێکی یاوەری گەیشتنە تاران و لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرکۆماری ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە کۆ بوونەوە و بانگهێشتنامەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی بە ڕەئیسی گەیاند بۆ ئامادەبوون لە لووتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق، کە بڕیارە لە کۆتاییی ئەم مانگە لە بەغدا ببەسترێت.
لەو پەیوەندییەدا، ئیمانوێڵ ماکرۆن و مستەفا کازمی گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی بەغدا-پاریس و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کردووە. لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، ماکرۆن و کازمی قسەیان لەبارەی لووتکەی بەغدا کردووە، کە بڕیارە بە هاوکاریی فەرەنسا ساز بکرێت.
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی دیسكی دیپلۆماسیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هه‌ر هه‌وڵێك بۆ نزیككردنه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌قامگیری و ئارامیی ناوچه‌كه كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت، له جیهانێكدا كه گرفته‌كان لێک گرێ دراون و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان هاوبه‌شن، بۆ هه‌مووان زۆر گرنگه دانیشتن و دیالۆگ و كۆبوونه‌وه‌ی وا هه‌بێت كه له ئاستی سه‌ركرده‌كاندا به‌یه‌كه‌وه دانیشن و بۆ عێراقیش كه په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌مووان هه‌یه، گرنگه هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ته‌حه‌دیانه‌ی كه دێنه به‌رده‌می".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه ئیمانویل ماكرۆن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، به حوكمی ئه‌وه‌ی كه له سه‌ردانی ڕابردوویدا بۆ به‌غدا بڕیار بوو بێته كوردستان، به‌ڵام ده‌رفه‌ت نه‌بوو، فه‌لاح مسته‌فا گوتی: "ئه‌و به‌رنامانه له كاتی خۆی له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێن، به‌ڵام ئێستا بابه‌تی سه‌ره‌كیی ئه‌و كۆنگره‌یه ئەوەیە كه بایه‌خ به ڕه‌وشی عێراق و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌ده‌ن بۆ ئەوەی بزانن چۆن دەتوانین هاوكاریی عێراق بكه‌ن کە بکەوێتەوە سەر پێی خۆی و دووباره كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌بێت.''
هه‌رله‌م بارەیە‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''دیار نییه ماكرۆن دێته كوردستان و هیچ باسێکی فه‌رمی لەوبارەیەوە نییه، به‌ڵام پێشتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌فه‌رمی بانگهێشت كراوه بۆ كوردستان و ئه‌ویش قبووڵی كردووه، به‌ڵام ده‌بێت ده‌رفه‌تی باش له‌و بارەیە‌وه بڕه‌خسێت.''
فه‌لاح مسته‌فا ڕایشیگه‌یاند: ''ئێستا زیاتر ته‌ركیز له‌سه‌ر پرسی كۆنگره‌كه‌یه و دوای ئه‌وه‌ی عێراق دیالۆگی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرد و لایه‌نه‌كانی عێراق پێشوازییان لێ كرد، ئێستا گرنگە کە عێراق له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیی ئاسایی له بواری ئابووری و بازرگانی و سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندیی ئاسایی و باشی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی.''
ڕه‌نگە پرسیار له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه بكرێت کە هیچ یەک له‌و سه‌ركردانه‌ی بانگهێشتی به‌غدا كراون، سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن، فه‌لاح مسته‌فا ڕایگه‌یاند: ''بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆنگره‌ی به‌غدایه، نه‌ك پرسی هه‌ولێر و به‌غدا، جارێ هیچ له‌و بارەیە‌وه به‌فه‌رمی نه‌هاتووه، ئه‌گه‌ر هه‌بێت له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی خۆیاندا ڕایده‌گه‌یه‌نن.''
بۆ یه‌كه‌م جاره عێراق لووتكه‌ی وڵاتانی دراوسێ بەڕێوە دەبات، به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به نێوه‌ندگیریی عێراقه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئێران و ئێران و ڵاتانی عه‌ره‌بی. هاوكات لەم مانگانەی دواییدا، بەغدا میوانداریی بەرپرسە باڵاکانی ئێران و سعوودیەی کرد، ئەوەش وەکوو هەوڵێك بۆ گەرمکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان کە لە ساڵی 2016ـوە گرژییان تێ کەوتووە.
هاوكات عارف ڕوشدی، ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "ئه‌و وڵاتانه‌ی بانگهێشت كراون بۆ كۆنگره‌كه هه‌ریه‌كیان گرفتی خۆیان هه‌یه، وه‌ك ئاو، نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و ئه‌مانه ده‌بێت دانیشتن و گفتوگۆ بكه‌ن له‌پێناو هێنانه‌وه‌ی سیاسه‌تی باش بۆ ناوچه‌كه و دۆخی ته‌واوی ناوچه‌كه‌ش هێور بكرێته‌وه، له ناویاندا دۆخی عێراق و پاراستنی ئارامیی ئه‌م وڵاته''.
ڕایشیگه‌یاند: ''ناكرێت ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ گه‌له‌كۆمه‌كێ بێت له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و ده‌بێت گفتوگۆكان به ئاڕاسته‌ی پاراستنی واقعی ئه‌و ناوچانه بێت كه پێشكه‌وتوون، له ناویاندا هه‌رێمی كوردستان و، ده‌بێت له‌با‌رەی ڕووداوەکانی ناوچه‌كەوە دیراسه‌مان هه‌بێت و ئه‌م وڵاتانه ده‌رس له ڕابردوو وه‌ربگرن، ئێستا دۆخێكی نوێ هاتووه‌ته ئاراوه، تالیبان خه‌ریكه ته‌واوی ئه‌فغانستان كۆنترۆڵ ده‌كات و ده‌بێت دۆخێكی نوێ بێت كه كه‌س زیانمه‌ند نه‌بێت.''
کارزان سەباح ھەورامی




