حەوت ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی گوندی کۆچۆ تێدەپەڕێت

دهۆک-KDP.info- حەوت ساڵ بەسەر داگیركردن و جینۆسایدكردنی گوندی كۆچۆ لە لایەن چەكدارانی داعش تێدەپەڕێت، كە داعش لە ساڵی 2014 جینۆسایدی كرد، زۆربهی دانیشتوانی گوندەکە شههید و بێسهرشوێن كران و ئهوانهی كه دهربازیش بوون له دۆخێكی زۆر خراپدا دهژیان. بهشێكی زۆری كچان و ژنانی ئهو گونده کەوتنە ژێردهستی تیرۆرستانی داعش و پیاوهكانیان گوللـهباران كران. دوای رزگاركردنیشی 17 گۆڕی بەكۆمەڵ لە کۆجۆ دۆزرانەوە.
بەر لە جینۆسایدکردنی گوندی کۆچۆ، خەڵکەکەی بەوە دەناسرانەوە کە هەمیشە بۆنە کۆمەڵایەتی و ئاینییەکان بە جۆش و خرۆش بەڕێ دەکەن، ئەوکات کۆچۆ گوندی خۆشی و گۆڤەند و جوانی بوو، بەڵام لە 15/8/2014 و لە شەوێکی تاریکدا چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر کۆجۆ و ژیانیان لە گوندنشینان کردە دۆزەخ.
ئاشتی کۆچەر بەرپرسی لقی 17ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕاگهیانراوێكدا دهڵێ، قڕکردنی کۆچۆ بە پیلان و دیراسەت دارێژراوبوو دژی ئۆلی ئێزدییان و نەتەوەی کورد لە هەمانکاتیشدا درێژەپێدەری زنجیرەی ئەنفالی بارزانیەکان و گەرمیان و هەڵەبجە و بادینانە.
بەرپرسی لقی 17ی پارتی دهشڵێ، کۆچۆ هەمیشە دەمێنتەوە و خاڵێکی ڕەشیشه بە نێو چاوانی تیرۆرستانی داعش و جیرانی بێ وەفا و برینێكی سارێژنەکراوه لە ناخی کوردستان و ئێزدیخاندا و هیچ جارێکیش تۆڵەی میللەتی خۆمان بۆ داعش و هاوئاوازەکانی ناهێڵین و نەمانهێڵاوە.
گوندی کۆچۆ سەر بە قەزای شنگالە و پێش هاتنی داعش ژمارەی دانیشتوانی گوندی کۆچۆ 1700 کەس بوون، پاش 12 رۆژ گەمارۆدانی گوندەکە داعش هێرشی کردە سەر و لە 15ی ئابی 2014 داگیری کرد و خەڵکی گوندەکەی جینۆسادی کرد، دوای رزگارکردنی 17 گۆڕی بە کۆمەڵ لە کۆچۆ دۆزرانەوە کە تەرمی 400 کەسی تێدابوو، تائێستا 525 کەسی دیکەی ئەو گوندە بێسەروشوێنن.
کــاروان بــاعەدری




