٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی ١٦ی ئاب دەکاتە دەرفەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بە بۆنەی دامەزراندنی ٧٥ ساڵەی پارتی، ئەمساڵ ھیچ رێ و رەسمێکی فراوان بەڕێوەناچێت، راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتیش دەڵێ، پارتی ھەر لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری دەمێنێتەوە لە مافەکانی خەڵکی کوردستان.

عارف روشدی، راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پەیامی پارتی لە ١٦ی ئابدا، ھەردەم پەیامی کوردایەتی و پێشکەوتنی کۆمەڵگەی کوردەوارییە، یەکڕیزی و درووستکردنی سەنگەرێکی تۆکمە بەرانبەر بە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان، ئامانجی پارتیمانە، پارتی لە ١٦ی ئابدا دووپاتی لەسەر بە دەستھێنانی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەکاتەوە و، ھەمیشە لە سەنگەری پێشەوە دەمێنێتەوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان".

راوێژکارەکەی مەکتەبی سیاسیی گوتیشی: "پارتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  ھاندەدات بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتگوزاری پێشکەش بکات و، پەرلەمانی کوردستان پرسی دەستوور لەم خولەی پەسەند بکات، ١٦ی ئابی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبەر ئەوەش پارتی ١٦ی ئابی ئەمساڵ دەکاتە دەرفەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن".

عارف روشدی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "لە ژێر دەیان درووشم بارەگا و ئورگانەکانی پارتیمان دەڕازێندرێنەوە، هەر لقێکی پارتی، بەپێی تایبەتمەندی خۆی یادی 16ی ئاب دەکاتەوە، بەڵام بەبۆنەی ١٦ی ئاب و دامەزراندنی ٧٥ ساڵەی پارتیمان، ھیچ مەراسیمێکی فراوان بەڕێوەناچێت، ئەویش بە لەبەرچاوگرتنی ژیانی ئەندام و لایەنگرانمان و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار