٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاکسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاکان کۆتایی هات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان گوتی، چاکسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاکان کۆتاییی هات، تەنها پەرلەمانتارەکان مابوون، چاکسازیی ئەوانیش تەواو بووە.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە بەردەوامیی چاکسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاکاندا تەنها پەرلەمانتاران مابوون، ئەوانیش ئەم هەفتەیە تەواو کران و ئێستا چاکسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاکان تەواو بووە و مووچەی سەرجەمیان هەموار کراوەتەوە.''

حازم ئیسماعیل گوتیشی: "تەنها هەندێک کێشە و گرفت هەیە، کە پێویستە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بدات، بۆیە پێویستە چاوەڕێ بین تا حکوومەت بڕیار دەدات، ئەوکات دیاری دەکەین چەند کەس لە خانەنشینیی پلە باڵاکان یاسایین و چەندیش نایاسایین، ئەوەی گرنگیشە چاکسازی لە خانەنشینیی پلە باڵاکان تەواو بوون و کۆتایی بە کارەکانیان هاتووە.''

بڕیاریشە لەم مانگەدا بەپێی لیستی تازە و هەموارکراو، مووچەی خانەنشینیی پلە باڵاکان دابەش بکرێت.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار