قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ: سوپاسى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران ده‌که‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌كه

چەمچەماڵ-KDP.info- قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ به‌گرینگییه‌وه باس له خه‌رجکردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌کات، کە له‌لایه‌ن حکوومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى گرفت و که‌مى ئاوى قه‌زاکه ته‌رخانکراوە، ده‌ڵێ: "ڕۆڵى گرینگى له چاره‌سه‌رکردنى کیشه و که‌مى ئاوى خواردنه‌وه بۆ دانیشتوانى قه‌زاکه دەبێت، چونکه له ئێستادا زیاتر له 200 هه‌زار که‌س له چه‌مچه‌ماڵ و قه‌زاو گونده‌کانى ده‌وربه‌رى گرفتى که‌م ئاوییان هه‌یه، بڕیاره‌که له جێگه‌ى خۆیدا بوو و سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆکوه‌زیران و جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت و هه‌موو ئه‌و لایانانه ده‌که‌ین که هاوکارمان بوون له چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌که".
ڕه‌مه‌ک ڕمه‌زان قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "ته‌رخانکردنى بڕى 7 ملیار دینار بۆ چاره‌سه‌رکرنى کێشه و گرفته‌کانى ئاو له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ گرینگه، ئه‌وه‌ى ئێستا بڕیارى لێدراوه بۆ لێدان و هه‌ڵکه‌ندنى 10 بیرى ئیرتیوازى و درووستکردنى خه‌زانێکى ئاو و چاککردنى به‌شێک له هێڵه‌کانى ئاوى خواردنه‌وه‌یه، بێگومان ته‌رخانکردنى ئه‌م بڕه پاره‌یه ده‌بێته چاره‌سه‌رکرنى کیشه و گرفته‌کانى ئاو له شاره‌که‌كه بۆ ماوه‌ى دووساڵ، ئه‌وه‌ى ئێمه مه‌به‌ستمانه ته‌واوکردنى پڕۆژه‌ى ئاوى گۆپتته‌په‌یه که به‌هۆى قه‌یرانى دارییه‌وه ڕاگیرابوو".
گوتیشى: "ته‌رخانکردنى بڕه پاره‌که له دواى هاتنى ئه‌و لیژنه‌یه بوو، که له مانگى سێى ئه‌مساڵ به ئاماده‌بوونى به‌ڕێوەبه‌رى گشتى ئاوى هه‌رێم به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه و چاره‌سه‌رکرنى گرفته‌کانى ئاو سه‌ردانى قه‌زاکه‌یان کرد".
قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ ده‌شڵێ: "کێشه‌ى ئێستاى قه‌زاکه نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یه، چونکه له ئێستادا 43 بیرى ناوچه‌که به‌هۆى کاریگه‌رییه‌کانى وشکه‌ساڵى وشک بوون و ئه‌وه‌ى ئێستا گرفتى سه‌ره‌کییه نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى ئاوه کاریگه‌ریه‌کانى وشکه‌ساڵى له قه‌زاکه به‌شێوه‌یه‌که‌ئاسه‌واره‌کانى به‌سه‌ر دره‌خت و سه‌وزایی و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵه‌کانیش ده‌بیندرێت".
سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه کرده‌ییه‌کان بۆ خستنه‌بوار و جێبه‌جێکرنى پڕۆژه‌که، قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، له دواى ته‌واوبوونى ڕێکاره ئیدارییه‌کان و پڕۆسه‌ى ته‌نده‌رین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌وه، ده‌ست به‌جێبه‌جێکرنى پڕۆژکه ده‌کرێت".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




