ئهمڕۆ شاندێکی باڵای سهربازی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دهكهن

ههولێر-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار گوتی، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای فەرماندەی هاوبەشی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی چەند تەوەرێک کۆدەبنەوە، لە وانە پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەشی سوپا و پێشمەرگە.
ئەو سەرچاوەیە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ شاندێکی فەرماندەی هاوبەشی عێراقی کە شاندێکی باڵا دەبێت سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن لەبارەی چەند تەوەرێک، لەوانە گفتووگۆکردن لەبارەی ژوورە هاوبەشەکانی ناوچە کوردستانیەکان و پێکهێنانی دوو لیوا بۆ ئەو ناوچانە و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هەردوولا.
سەرچاوەکە زیاتر گوتی، لەکۆبوونەوەی نێوان ئەو شاندە و شاندی وەزارەتی پێشمەرگە هاوپەیمانانیش بەشداری تێدا دەکەن بۆ ئەوەی ئاگاداری هەموو وردەکاریەکانبن، چونکە کار دەکرێت بۆ ئەوەی دوو لیوای هاوبەش بۆ ناوچە کوردستانیەکان دروست بكرێن.
بڵند ئیبراهیم




