کوردستان.. ژماره‌ى ئه‌و کارگایانه‌ى به‌فیعلى له‌کاردان چه‌نده؟

حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازییەوە له هه‌وڵى دووباره سه‌رپێخستنه‌وه‌ى ئه‌و کارگایانه‌دایه که له ماوه‌ى ڕابردوودا به هه‌رهۆکارێک له‌کار که‌توون. ڕاوێژکارێکى وه‌زاره‌ته‌که‌ش ده‌ڵێت: "تا ئێستا له هه‌رێمى کوردستان 3919 کارگه مۆڵه‌تیان پێ دراوه و ڕێکاره یاساییه‌کانیان بۆ ته‌واو کراوه، له‌م ژماره‌یه به‌فیعلى 2350 کارگه‌یان له کاردایه و ڕۆژانه به‌رهه‌میان هه‌یه، به‌شێکى دیکه‌شیان که ژماره‌یان 1300 کارگه‌یه، له قۆناغى دامه‌زراندان و ڕێکاره‌کانى په‌یوه‌ست به ده‌ستبه‌کاربوونیان به‌هۆى چه‌ند کێشه‌یه‌که‌وه ڕاگیراوە و له دواى یه‌کلایبوونه‌وه‌یان ئه‌وانیش مۆڵەت وه‌رده‌گرن".
فه‌تحى محەمه‌د، ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تى بازرگانىی حکوومه‌تى هه‌رێم، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئێستا هه‌وڵێکى باش و تۆکمه له‌لایه‌ن حکوومه‌ت و وه‌زاره‌تى بازرگانییەوە بۆ بره‌ودان به که‌رتى پیشه‌سازى له‌نێویدا بابه‌تى به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى کارگه له‌کارکه‌وتووه‌کان هه‌یه، تا ئێستا ئامارێکى ورد له‌باره‌ى کارگه له‌کارکه‌تووه‌کانی ناوچه جیاوازه‌کانەوە نییه، ئه‌وانه‌ى له‌کار که‌وتوون زیاتر به هۆکارى دارایى و نه‌بوونى تواناى کێبڕکێ له ڕووى جۆر و کوالێتییەوە به‌رهه‌مه‌کانیان وه‌ستابوو، خۆشبه‌ختانه ئێستا به‌شێک له‌و کارگایانه دووباره ده‌ستیان به کار کردووەته‌وه، ئه‌ویش دواى گۆڕینى به‌شێک له ئامێر و که‌ره‌سته‌کانیان و به‌زرکرنه‌وه‌ى ئاست و تواناى به‌رهه‌میان، به‌ڵام بێگومان ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى وه‌ستاون به به‌راورد به‌و کارگایانه‌ى ئێستا کار ده‌که‌ن زۆر که‌متره".
گوتیشى: "بابه‌تى سه‌رپێخستنه‌وه‌ى کارگه‌کان ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به وه‌زاره‌تى بازرگانییەوە، به‌ڵکوو هه‌ندێک له کاروباره‌کان په‌یوه‌ندیداره به وه‌زاره‌ته‌کانى دیکەوە، وه‌ک دارایى و ئابوورى. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، وه‌زاره‌تى بازرگانى ئاماده‌ى هه‌موو پاڵپشتى و ها‌وکارییه‌که و بۆ ئه‌وه‌ش، وه‌زاره‌ت نووسراوى بۆ داراییى هه‌رێم کردووه، تاوه‌کوو باج له‌سه‌ر هه‌موو ئەو کاڵا و به‌رهەمانه دابنرێت که هاوشێوه‌کانیان له ناوخۆدا هه‌یه و بەر‌هه‌م ده‌هێنرێت، تاوه‌کوو ببێته ڕێگه‌یه‌ک بۆ پاراستن و زیادکرنى به‌رهه‌مه‌کان و ته‌نانه هه‌نارده‌کردنى ئه‌و بڕه زیاده‌یه‌شى له به‌رهه‌مى ناوخۆیى زیاتره".
ڕاوێژکاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى زانیاریى زیاترى خسته ڕوو و ئاماژه‌ى به‌وه دا: "یه‌کێکى دیکه له هه‌نگاوه‌کان ده‌رچوونى یاساى ژماره 20 و په‌ره‌پێدانى پیشه‌سازى بوو له چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه که ده‌بێته پاڵپشتێکى گرنگى یاسایى و ئیدارى بۆ کارگه‌کان و بۆ ساغکرنه‌وه‌ى به‌رهه‌م و دۆزینه‌وه‌ى بازاڕ له ناوچه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق".
ئەرسەلان ئەحمەد




