٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو: ژمارەیەک پڕۆژە لە دەرەوەی شاری ھەولێر جێبەجێ دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ پارێزگای ھەولێر ناوچەکانی ھەریر و بالیسانی بەسەر کردەوە و دەڵێت، ھەشت پڕۆژە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر لە سنووری خەلیفان و باسرمە و بالیسان جێبەجێ دەکرێن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ژمایەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان لە دەرەوەی شاری ھەولێر جێبەجێ دەکرێن، لەوانەش ڕێگەی خەلیفان زینەتیر، ھەروەھا ڕێگەی دۆڵی مەلەکان و شێخ تۆرابیش دەگرێتەوە، ئەو چوار پڕۆژەیە لە چوارچێوەی ئەو ھەشت پڕۆژەیەوە جێبەجێ دەکرێن، کە بە گوژمەی دوو ملیار دینار لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی چاکردنەوەی ڕێگەوبانی ھەولێر جێبەجێ دەکرێن.''

پارێزگاری ھەولێر دەشڵێت: "ئەمڕۆ مزگێنی بە خەڵکی دۆڵی بالیسان دەدەین لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕێگەی دۆڵی بالیسان بۆ زینەتیر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەمڕۆ بەدواوە دەکرێ دەست بە پڕۆژەکە بکرێت و ھەموو ئەوانەش لە چوارچێوەی پلانی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێرە.''

ئومێد خۆشناو ڕوونی کردەوە: "لیژنەیەک بۆ ئامادەکاری و داڕشتنی ھەیکەلی ئیدارەی سۆران لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران پێک ھاتووە و ئیدارەی سەربەخۆ دەبێتە ھۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و دانیشتووانی ھەرچوار قەزاکە دەکەونە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و شایستەی خزمەتی زیاترن.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار