٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"فراکسیۆنی پارتی لە ئاریشەکانی خەڵک دەکۆڵێتەوە و ڕاپۆرتێک ئامادە دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی پارێزگای دھۆکی کرد و ئەندامێکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت، بڕیارە سەردانی ھەموو دەڤەرەکانی ھەرێمی کوردستان بکەین و ڕاپۆرتێک لەبارەی کێشە ھاووڵاتییان و ئاستەنگەکانی بەردەم فەرمانگەکانی حکوومەت ئامادە دەکرێت.

ژیان تاھر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان یەک مانگ پشووی ھاوینەی ڕاگەیاند، فراکسیۆنی پارتی بڕیاری دا سەردانی ھەموو دەڤەرەکانی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی ھاووڵاتییان و بەسەرکردنەوەی یەکە ئیدارییەکان بکات و، چەند ڕۆژێکە شاندی فراکسیۆنی پارتی لە سنووری پارێزگای دھۆک سەردانی چەندین یەکەی ئیداری و فەرمانگە و دەزگاکانی کردووە.''

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتی: "بڕیارە وەک شاندی فراکسیۆنی پارتی سەردانی ھەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان بکەین، فراکسیۆنی پارتی خۆی بە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان دەزانێت و کێشەی ئەوانیش بە کێشەی خۆی دەزانێت.''

ژیان تاھر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "فراکسیۆنی پارتی لە سەردانەکانیدا ڕاپۆرتێک لەبارەی کێشەکانی خەڵک و ئاستەنگەکانی بەردەم دەزگاکانی حکوومەت ئامادە دەکات و ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات بۆ چارەسەرکردن، بێگومان ئەوانەی لە توانای حکوومەتدان، چارەسەر دەکرێن و ئەوانەیشی کە ئێستا بە ھەرھۆکارێک توانای چارەسەرکردنیان نییە ھەوڵیان بۆ دەدرێت کە لە کاتی گونجاودا ئەوانیش چارەسەر بکرێن.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار