کاندیدێکى پارتى له سلێمانی: به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى هاووڵاتییان جێگه‌ى خۆشحاڵییه

سلێمانی -PDK.info- کاندیدێکى پارتى دیموکراتى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى باس له کارنامه و به‌رنامه‌ى خۆى بۆ خولى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق و ده‌ڵێت: ''ئامانج له خۆکاندیدکردنم به پله‌ى یه‌ک کارکردنه بۆ پاراستن و به‌دیهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌ى و نیشتمانییه‌کان له ڕێگه‌ى به‌هێزکردنى قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و یاسایی‌ی هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ى که به‌ڕوونى باس له ده‌سه‌ڵات و سه‌ره‌وه‌رییه‌کانى کوردستان ده‌کەن، چونکه بۆ به‌ده‌ستهێنانى هه‌ر شایسته و مافێکى هاووڵاتییان ده‌بێت سه‌ره‌تا له جێبه‌جێکردنى بڕگه و خاڵەکانى ئه‌م ده‌ستووره‌وه بێت".
شنۆ نوورى، کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به حوکمى مێژووى ڕابردوو، کومه‌ڵێک مه‌له‌فى هه‌ڵپه‌سێردراو له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ن و تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌کراون، له‌وانه کارکردن بۆ خه‌رجکردنى شایسته داریییه‌کانى فه‌رمانبه‌ران، مسۆگه‌رکردنى مافى پێشمه‌رگه وه‌ک سیمبوولى ئازادى و به‌رگرى له خاکى کوردستان و نه‌هێشتنى ئه‌و جیاوازییه‌ى که له ڕووى توانا لۆجستى و سه‌ربازییه‌کانەوە له نێوان سوپاى عێراق و هێزى پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، جگه له‌وه کارکردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى فعلیى پێشمەرگە بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى که ده‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ى سنوورى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان، تاوه‌کوو له‌م ڕێگه‌یه‌وه کۆتایی به‌و زوڵم و زۆردارییه بهێنرێت که به‌ناوى جیاوازیى نه‌ته‌وه‌یی ده‌رهه‌ق به خاک و ژینى هاووڵاتییان ده‌کرێت له‌و ناوچانه".
گوتیشى: "بابه‌تى یه‌کڕیزیى یه‌کێکى دیکه‌یه له‌و چوارچێوه‌یه‌ى که ئیشى له‌سه‌ر ده‌که‌ین، من پێم وایە هه‌ر له سه‌رەتاى ده‌ستبه‌کاربوونەوە گرنگترین کارێک که بیکه‌ین یه‌کخستنى ده‌نگ و ڕه‌نگى کورده، چونکه هه‌میشه په‌رته‌وازه‌ییى کورد له نێوخۆ، به‌تایبه‌ت له به‌غدا یه‌کێک بووه له‌و خاڵانه‌ى که وای کردووه به‌رانبه‌ر به‌غدا بەلاوازى ده‌ربکه‌وین و، به‌ئاسانى نه‌یه‌نه ژێر بارى داخوازى و داواکارییه‌کانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان، چونکه نه‌بوونى یه‌کڕیزى له نێوخۆ، به‌تایبه‌ت له به‌غدا، وا ده‌کات متمانه و پشتگیریى هاووڵاتییانیش بۆ نوێنه‌رانى به‌غدا که‌م ببێته‌وه، یان لاواز بێت، پێویسته هه‌موو جیاوازییه‌کانمان تێ په‌ڕێنین و وه‌ک یه‌ک تیم له یه‌ک سه‌نگه‌رى هاوبه‌شدا کار بۆ به‌دیهێنانى هه‌موو ئه‌و خاڵانه بکه‌ین که باسم کرد".
سه‌باره‌ت به پێشوازیى هاووڵاتییان بۆ به‌رنامه و کارنامه‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان و کاندیده‌کانى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى شنۆ نوورى ئاماژه‌ى به‌وه دا: "جێگه‌ى خۆشحاڵییه سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ى که به‌رۆکى هاووڵاتییانى گرتبوو، له که‌میى مووچه و قه‌یرانى دارایى، بنکه و پێگه‌ى جه‌ماوه‌ریى پارتى له‌م سنووره به گوڕوتینه‌وه له ڕیگه‌ى چالاکیى جۆراوجۆره‌وه کار بۆ سه‌رخستنى کاندیده‌کان ده‌کات. هاووڵاتییان پارتى وه‌ک حزبێکى نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاریدەر بۆ نه‌ته‌وه‌ى کورد ده‌بینن، پێیان وایه به‌هێزبوونى پارتى، واته به‌هێزبونى کوردستان و به‌هێزبوونى سه‌نگ و ده‌نگى کورد و دابینکردنى ژیانێکى شایسته‌تر بۆ هاووڵاتییان و هاووڵاتییانیش له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م تێگه‌یشتنه بڕیاریان داوه ده‌نگ به کاندیده‌کانى پارتى بده‌ن".
شنۆ نوورى، ئێستا له پارێزگاى سلێمانى به ژماره (28) له بازنه‌ى ( 2) کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستانه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
ئەرسەلان ئەحمەد




