٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. خەلیل غازی: کار بۆ بەهێزبوونی ئابووری دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دهۆک-ئامێدی دەڵێت: ''بۆچوونم وایە ئەو کەسەی دەبێتە پارلەمانتار سی ئەرکی لەسەر شانە کە بریتین لە ئەرکی نیشتمانی و ئەخلاقی و پێشەیی و، دەبێ کار لەسەر ئەم  سێ ئەرکە بکات.

پرۆفیسۆر د. خەلیل غازی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''سەرەتا دەبێ ئەو کەسە بە ئەركێکی نیشتمانییەوە کار بکات بۆ بەرژەوەندییەکانی گەل و وڵاتەکەی و لە ڕووی ئەخلاقیشەوە دەبێ بە دڵسۆزییەوە کار بکات و بەرژەوەندییە گشتییەکان پێش کارەکانی تر بخات، لە ڕووی پێشەییشەوە دەبێ بە تێروتەسەلی کار لەسەر پسپۆڕییەکەی بکات و ڕێگە نەدات لە ڕووی یاساییەوە غەدر لە هاووڵاتییان بکرێت."

گوتیشی: ''ئەو یاسا و ڕینمایییانەی ئامادە دەکرێن دەبێ کار بۆ بەرەوپێشچووون و گەشەکردنی ئابووری بکەن و، دەبێ لە ڕووی بەرهەمهێنانەوە کار لەسەر ئەو ئەرکە بکرێت، بۆیە کار لەسەر هێزی کار دەکەین و هەوڵی ئەوە دەدەین دەست لە بەرهەمە بیانییەکان بەر دەین و، کار بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکەین، ئەمە هۆکارە بۆ بەهێزبوونی ئابووری و ئەوەی لە ئابووریدا بەهێز بێت لە دانوستانیشدا بەهێز و سەرکەوتوو دەبێت.''

 

کــاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار