٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گرووپێکی گەورەی کۆمپانیاکانی ئیمارات لە ھەرێمی کوردستان کاری وەبەرھێنان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتی، گرووپێکی گەورەی کۆمپانیاکانی ئیمارات کە لە ٤٥ وڵاتی جیھان کار دەکەن، ھاتوون بۆ ھەرێمی کوردستان و دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستانیش کار بکەن، بەتایبەت لە بواری کشتوکاڵ، ''بۆیە ئێمەش ھەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین.''

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، دکتۆر محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "گرووپێکی گەورەی کۆمپانیاکانی ئیمارات سێ ڕۆژە لە ھەرێمی کوردستانن و سەردانی دھۆکیان کرد و لەگەڵ کۆمەڵێک بازرگان کۆ بوونەوە و لەگەڵ وەبەرھێنەری ھەولێریش کۆ بوونەوە و بڕیارە ئەو گرووپەی کۆمپانیاکان لە بواری کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان پڕۆژە جێبەجێ بکەن''.

دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: "ئەمانە گرووپێکی کۆمپانیای ئیماراتە کە زۆر گەورەن، چونکە لە ٤٥ وڵات کاری وەبەرھێنان دەکەن، بۆیە ھاتوون بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کاری وبەەرھێنان بکەن، چونکە ھەرێمی کوردستان زۆر بەگونجاو بۆ کاری وەبەرھێنان دەزانن و ئێمەش وەکوو دەستەی وەبەرھێنان ھەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین، بۆ ئەوەی ھەرجۆرە پڕۆژەیەک لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن.''

گوتیشی: "شاندێکی ئێمەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەردانی وڵاتی ئیماراتی کرد و ئەوانیش ئێستا ھاتوون و دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کاری وەبەرھێنان بکەن لە ھەموو بوارەکاندا، بەتایبەت بواری کشتوکاڵ.''

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار