کۆمسیۆن داوا لە دەنگدەران دەکات سەردانی بكهن

ههولێر-KDP.info- لەگەڵ نزیک بوونەوەی کاتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختهی عێراق پڕۆسەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری بەردەوامی ھەیە و بەرپرسێکی کۆمسیۆنیش دەڵێ، لە سنووری ھەولێر ٨٨%ی کارتەکان دابەشکراون و داواش لە دەنگدەران دەکات سەردانی کۆمسیۆن بكهن.
بۆتان شێرکۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٨٨%ی کارتەکانی بایۆمەتری دەنگدان دابەشکراون بەسەر دەنگدەران و لە ڕێگەی ٥٣ بنکەی کۆمسیۆنەوە ڕۆژانە کارمەندانی کۆمسیۆن بەردەوامن لەسەر دابەشکردنی کارتی دەنگدان، کە لە سنووری ئۆفیسی ھەولێر ٧٠٠ ھەزار کارتی دەنگدان ھەیە بەسیستەمی نوێ لەگەڵ ٤٨ ھەزار کارتی کۆن ئەوەی وێنەی لەسەر نیە.
بەرپرسەکەی کۆمسیۆن گوتیشی، "فەرمانبەرانی کۆمسیۆن لە ڕۆژانی ھەینی و شەممەش لە ئەرکدان بۆ دابەشکردنی کارت و بەڕێوەبردنی کارەکانی کۆمسیۆن، جگە لە وەجبەی ھەشتەم ھیچ ئاستەنگێک لە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دا نیە.
بۆتان شێرکۆ داوای لە ھاووڵاتیان کرد سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان، لەبەر ئەوەی کارتی دەنگدان مافێکی یاسایی دەنگدەرە و پەیوەندی بەوەوە نیە دەنگدەر دەچێتە دەنگدان یاخود بەشداری ناکات، قۆناغی سەرەتا و گرینگ ئەوەیە دەنگدەر ببێتە خاوەن کارتی بایۆمەتری دەنگدان.
قائید میرۆ




