٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سنووری دھۆک بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن دینار پڕۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی شارەوانیی دھۆک گوتی، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامن و ئێستا لە سنووری ناحیەی سەرسنگ بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و٦٠٠ملیۆن دینار پڕۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێ دەکرێن.

ئەمیر ئەترووشی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوبەرایەتیی گشتیی شارەوانیی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ژمارەیەکی زۆری پڕۆژەمان لە بەردەستدایە بۆ ئەوەی لە سنووری دھۆک جێبەجێ بکرێن، بۆ خزمەتکردنی خەڵکی سنووری پارێزگای دھۆک بە شێوەیەکی گشتی و ئێستا دەست بە قێڕتاوکردنی ژمارەیەک ڕێگای سەرەکی و ناوخۆییی ناحیەی سەرسنگ کراوە بە گوژمەی ملیارێک و ٦١٩ ملیۆن دینار.''

ئەمیر ئەترووشی گوتیشی: "بە قیڕتاوکردنی ئەو ڕێگایانە خزمەتێکی باشی ئەو دەڤەرە دەکرێت و کێشەی ڕێگاوبانیان چارەسەر دەبێت، چونکە کێشەی قیڕتاوکردنی ڕێگاوبانیان ھەبوو.''

ئەترووشی باسی لەوەش کرد: "لە سنووری ناحیەی سەرسنگ ٣١ ڕێگای سەرەکی و ناوخۆیی قیڕتاو دەکرێت کە پارێزگای دھۆک لەسەر بودجەی گەشەپێدانی پارێزگا پارەی بۆ تەرخان کردووە''.

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار