"ئەڵمانیا بره‌و به ئابووریی کوردستان ده‌دات"
_(5)__2021_08_10_h16m1s52__ER.jpg)
وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى و کونسووڵخانەی ئه‌ڵمانیا تاوتوێى په‌ره‌پێدانى ئابوورى و پرۆژه‌ى هاوبه‌ش ده‌که‌ن و به‌ڕێوبه‌رى گشتیی وه‌زاره‌تى بازرگان‌یش ده‌ڵێت: "ئەڵمانیا له ڕووى پیشه‌سازى و بازرگانییه‌وه، یه‌کێکه له وڵاته پێشکه‌وتووە‌کان و کاریگه‌ریى له‌سه‌ر ئابووریى جیهان هه‌یه و، ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وڵاتێکى پیشه‌سازییه، له ڕووى داهاتە کشتوکاڵییه‌کانیشه‌وه به سێیه‌م وڵاتى گه‌وره‌ى جیهان داده‌نرێت و جێپه‌نجه‌ى ئه‌م وڵاته به‌ئاشکرا به‌سه‌ر ئابووریى وڵاتانه‌وه ده‌بینرێت".
نه‌وزاد کامیل، به‌ڕێوەبه‌رى گشتیى وه‌زاره‌تى بازرگانیى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌ڵمانیا هه‌ر له‌دواى ڕاپه‌ڕینه‌وه یه‌کێک بووه لەو وڵاتانەی که له بواره جۆربه‌جۆره‌کاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندیى هه‌بووه، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه زیاتر له بوارى بازرگانى و هاورده‌کردنى کاڵا و شومه‌ک بووه، ئێستا ژماره‌یه‌ک کۆمپانیاى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمدا پرۆژه‌یان هه‌یه و به‌فعلى له سێکته‌ر و دامه‌زراوه‌کاندا ڕۆڵیان هه‌یه، له تازه‌ترین هه‌وڵیشدا به‌پێى ئه‌و لێکتێگه‌یشتنه‌ى که کردوومانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسى به‌شى ئابوورى و مرۆییی کونسووڵخانەی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر، ئاماده‌ییى خۆیان ده‌ڕبڕیوه بۆ کارى وه‌به‌رهێنان و پته‌وکردنى ژێرخانى ئابوورى و گواستنه‌وه‌ى ئه‌زموونى وڵاته‌که‌یان بۆ کوردستان و ناردنى تیمى ڕاوێژکارى و پێشکه‌شکردنى هه‌ر هاوکارییه‌ک به دامه‌زراوه‌کانى حکوومه‌ت، به‌تایبه‌ت له ڕووى پیشه‌سازییه‌وه، چونکه ئه‌ڵمانیا به سروشتى خۆى وڵاتێکى پیشه‌سازییه، بۆیه زیاتر جه‌ختیان له‌م بواره کردەوە.''
گوتیشى: "ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیداره به هه‌رێمى کوردستانەوە، وه‌زاره‌تى بازرگانیى هه‌رێم ئاماده‌ى هه‌ر هاوکارى و کارئاسانییه‌که بۆ هاتنى کۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌کان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى گشت فاکته‌ره‌کانى سه‌رکه‌وتن و ئه‌نجامدانى بزنس و پرۆژه‌کان له هه‌رێمى کوردستان به‌رجه‌سته ده‌بێت، له ڕووى کشتوکاڵییشه‌وه خاوه‌نى داهاتێکی یه‌کجار زۆر گه‌وره‌یه و ده‌توانرێت وه‌به‌رهێنان له به‌روبوومه کشتوکاڵییه‌کاندا بکرێت و بگۆڕدرێت بۆ سه‌رچاوه‌ى خۆراکیی دیکه، ته‌نانه‌ت ده‌توانرێت کارگەی گه‌وره دروست بکرێت، بێگومان ئه‌ڵمانیا ده‌توانێ ئه‌م ڕۆڵە بگێڕیت".
ڕوونیشى کرده‌وه: ''به‌پێى ئه‌و لێکتێگه‌یشتنه‌ى که له نێوان هه‌رێم و ئه‌ڵمانیادا دروست بووه، له داهاتوودا هه‌نگاوه کرده‌ییه‌کان له نێوان هه‌ردوولادا ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکرنه‌وه و ئەڵمانیاش وه‌ک هه‌ر ده‌وڵەتێکى خاوه‌ن ئابووریى پێشکه‌وتووی دیکه ده‌بێته یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ى که کار بۆ پێشخستنى سه‌رخان و ژێرخانى ئابووریى هه‌رێم ده‌کات".
ئەرسەلان ئەحمەد




