سریلانكا و كوردستان هه‌ماهه‌نگى و ئاڵوگۆڕى كشتو‌كاڵى ئه‌نجام ده‌ده‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- كونسوڵى فه‌خرى وڵاتى سریلانكا له هه‌رێمى كوردستان، ده‌ڵێ: وڵاتى سریلانكا و هه‌رێمى كوردستان هه‌ماهه‌نگى و ئاڵوگۆڕى كشتو‌كاڵى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زیرى كشتوكاڵ و ژماره‌یه‌ك بازرگان، سه‌ردانى وڵاتى سریلانكا ده‌كه‌ن.
دكتۆر ئه‌حمه‌د جه‌لال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له ماوه‌ى ڕابردوو باڵیۆزى سریلانكا له عێراق، سه‌ردانى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد و، بۆ هه‌ماهه‌نگى و ئاڵوگۆڕى كشتو‌كاڵى، داواى له وه‌زیرى كشتوكاڵ كرد سه‌ردانى سریلانكا بكات، به‌ڵام به هۆى بوونى په‌تاى كۆرۆنا سه‌ردانه‌كه دواخرا، ئێستاش پلانمان هه‌یه و ماوه‌ى دوو مانگه خه‌ریكین ئه‌و په‌یوه‌ندییه كشتوكاڵییه‌ى نێوان هه‌ردوولا رێكبخه‌ین و، سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى له بوارى كشتوكاڵ و چاندن له سریلانكا هه‌یه، بگوازینه‌وه بۆ كوردستان و ئاڵوگۆڕى و هه‌ماهه‌نگى درووست بێت".
ئه‌حمه‌د جه‌لال، ده‌شڵێ: "وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سریلانكا ئاماده‌یى خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ سه‌ردانه‌كه و، نووسراوى فه‌رمیى بۆ سه‌ردانه‌كه ڕه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراوه، له‌ماوه‌یه‌كى نزیك رێكاره‌كان ته‌واو ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت وه‌زیرى كشتوكاڵ و ژماره‌یه‌ك بازرگانى بوارى كشتوكاڵ سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بده‌ن".
سه‌باره‌ت به گرینگى ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ى نێوان هه‌ردوولا، كونسوڵى فه‌خرى وڵاتى سریلانكا له هه‌ولێر، گوتى: "تا ئێستا هه‌رێمى كوردستان و سریلانكا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌نێواندا نییه له بوارى كشتوكاڵ و چاندن، ده‌مانه‌وێت هه‌ردوولا سوود له یه‌كدى ببینن، زۆر جۆرى میوه هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان، له وڵاتى سریلانكا نرخه‌كانیان به‌رزه، بۆ نموونه سێ‌و و هه‌نار و هه‌رمێ و خۆخ و هه‌نجیر و هه‌نگوین، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه درووست بكه‌ین و ڕه‌زامه‌ندى حكوومه‌تى سریلانكا وه‌ربگرین، ده‌توانین ئه‌و میوانه ڕه‌وانه بكرێت و هه‌ردوولا سودمه‌ندبن".
د.ئه‌حمه‌د جه‌لال باسى له‌وه‌شكرد كه، زۆر بازرگان ئاماده‌یى خۆیان پێشانداوه و په‌یوه‌ندییان كردووه و چاوه‌ڕوانى ڕه‌زامه‌ندى هه‌ردوولا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له بوارى كشتوكاڵ و چاندن له نێوان هه‌ردوولا كارى بازرگانى بكه‌ن.
نه‌شوان به‌رزنجى




