بەرپرسی لقی یەک: زۆر بە گەرمی پێشوازی لە کاندیدەکانی پارتی دەکرێت

دھۆک-KDP.info- بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک دەڵێ، لە سنووری پارێزگای دھۆک، پارتی دیموکراتی کوردستان، دەستی بە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان کردووە و، خەڵکیش پێشوازییەکی گەرممان لێ دەکەن، بەڵام ئێمە لە بانگەشە ڕەچاوی دۆخی تەندرووستی دەکەین، چونکە حاڵەتەکانی کۆرۆنا زۆر بوون.
سەربەست تروانشی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پێش دوومانگ دەستمان بەکار و ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردن کردووە و، بانگەشەی ھەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت و، ھەموو ئامادەکارییەکان کراون، بەڵام بۆ ئەوەی کە لە ڕاگەیاندنیش ڕابگەیندرێت، ئەوکاتە ھێشتا ماوە و پێمان وایە کاتی زۆرمان لە بەردەستە".
بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک گوتیشی: "بەھۆی زیاد بوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا و تەشەنەکردنی ئەو نەخۆشییە بۆتە رێگر لە ئەنجامدانی کۆڕوکۆبوونەوە، بۆیە ئەمە بۆتە بەربەستێک، چونکە مەترسی ھەیە کە خەڵکێک کۆبکەینەوە تووشی کۆرۆنا بن، بۆیە لای ئێمە ژیانی خەڵک گرینگترە لە ھەموو شتێک".
سەربەست تروانشی باسی لەوەشکرد: "ئێمە بەپێی بارودۆخی تەندرووستی کە چۆنە، بەو شێوەیە بانگەشە بەڕێوەدەچێت و، دۆخەکە زۆر بەباشی لە بەرچاو دەگرین، بەڵام ھەر کاندید و کادرێک بانگەشەی خۆیان دەکەن".
تروانشی ڕوونیشی کردەوە: "ئێمە ھەمیشە دەرگامان بۆ خەڵک واڵایە و لە ئێستا، کە بانگەشەشمان دەست پێکردووە، زۆر بە گەرمی پێشوازی لە کاندیدەکانی پارتی دەکرێت".
بڵند ئیبراھیم




