پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی هاتنەوەی (یەکی موحەرەم) سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێڕاق و جیهان دەکەین و، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ تەواوی کۆمەڵگەکەمان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە و، مایەی کۆتایی هاتنی کێشە و دەردەسەرییەکان بێت.
لەو دەرفەتەدا و وێرای هیوای ساخ و سەلامەتی بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر پتەوکردنی گیانی ئاشتەوایی و لێبوردەیی و بەرقەراربوونی سەقامگیری و هاوئاهەنگی کۆمەڵایەتی و دوورخستنەوەی بیری شەڕانگێزی و توندوتیژی لە هەرێمی کوردستاندا.
جارێکی دیکە سەری ساڵی نوێی کۆچی لەسەرجەم موسڵمانان پیرۆز بێت..
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٩ـی ئابی ٢٠٢١




