٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییی ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

به‌ بۆنه‌ی یەکی موحەڕڕەم و سه‌ری ساڵی نوێی كۆچییەوە، پیرۆزبایی له‌ ته‌واوى موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م. هیوادارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵێکی پڕ بەرەکەت و خێر و خۆشی بێت بۆ هەموو موسڵمانان و مرۆڤایەتی بەگشتی.

لە خوای مەزن داواکارم ساڵی نوێ کۆتاییی دەرد و بەڵا و مەینەتی و گرفتەکان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، بۆ کوردستان و عێراق و جیهان ساڵێکی پڕ ئاسوودەیی و ئارامى و خۆشبەختی بێت.

دووبارە پیرۆزبایی لە هەموو لایەک دەکەم و هەموو ساڵێك بە خۆشى.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

9ی ئابی 2021

هەواڵی پەیوەندیدار