٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە بەردەڕەش دەست بە دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش -KDP.info- قایمقامی قەزای بەردەڕەش ئاشکرای کرد، کە لە قەزای بەردەڕەش دەست بە دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن دەکرێت و پارەی بۆ تەرخان کراوە و دیزاینی بۆ کراوە و زەویشی بۆ تەرخان کراوە و تەنھا ماوە دەست بە کارەکانی بکات، کە ملیارێک و٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.

زای بەردەرەش، خەلیل مەحموود، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان  گوتی: "دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش یەکلایی بووەتەوە و زۆر پێوستە بۆ قەزای بەردەڕەش و ئێستا ڕێکارەکانی دروستکردنی نەخۆشخانەکە دەستی پێ کردووە و دیزاینی دروستکردنەکەی تەواو بووە و لە ١٠ ڕۆژی داھاتوودا دەست بە دروستکردنی دەکرێت، کە زەوی لای مەحکەمەی بەردەڕەش دیاری کراوە و لەوێ ئاوا دەکرێت.''

خەلیل مەحموود گوتیشی: "نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتنی بە شێوەی سەردەمیانەیە و زۆر باش دەبێت بۆ بەردەڕەش، کە ملیارێک و٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو بکرێت، چونکە لە بەردەڕەش زۆرمان پێویستی بەو نەخۆشخانەیە ھەیە، بۆیە پەلە لە دروستکردنی دەکرێت.''

مەحموود باسی لەوەش کرد: ''ئەگەر ئەو نەخۆشخانەیە تەواو بکرێت ئەوکات ھاووڵاتییان پێویستیان بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ نابێت. چونکە ئێستا نەخۆش بۆ چارەسەر دەچنە نەخۆشخانەی ئاکرێ، یان شوێنی دیکە، بۆیە ئەو نەخۆشخانە دەکرێ ببێتە ھەنگاوێکی باش بۆ خزمەتکردنی خەڵکی بەردەڕەش''.

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار