کاندیدێكی شێخان: پارتی سەلماندوویهتی خزمەتکردنی كوردستانیان ئهركه

دهۆك-KDP.info- کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەزای شێخان دەڵێ، ئامانجیان ئەوەیە، کە بەپێی دەستوور و رێگا یاسایییەکان، خزمەتکاری خەڵک بن و کار بۆ بەرژوەندییە باڵاکانی کوردستان بکەن.
شەریف سلێمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''دەشتی نەینەوا پشتگوێ خراوە، دەمانەوێت لە رێگەی پارتیمانەوە خزمەت بەم ناوچەیە بگەیەنین، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەین ئەم ناوچەیە چیدیکە پشتگوێ نەخرێت، هەمیشە پارتی بە کردار بۆ خەڵکی سەلماندووە، کە خزمەتکردن بە خەڵک ئهركه".
گوتیشی: ''لە کارە گرینگەکانمان ئەوە دەبێت کە حکوومەتی عێراقی ددان بە جینۆسایدی ئێزدییاندا بنێت، دەبێ پشکی کوردانی ئێزدی لە پۆستە حکوومی و دامەزراوە فەرمییەکانی وڵاتدا هەبێ و، دەبێ ئێزدییەکان لە سیستمی دەوڵەتدا رۆڵ بگێڕن".
ئاماژەیشی دا: "پارتی هەمیشە ویستوویەتی پێکهاتەکان رۆڵیان هەبێ و، پشتیوانی لە پێکهاتەکان کردووە، ئەمە لە نەهج و فیکری پارتی و رێبازی بارزانیدا هاتووە، بۆیە ئامانجمان ئەوەیە، پێگەی سیاسیی کورد و پێکهاتە ئاینییەکانیش بەهێز بکەین، ئەویش ئەگەر پەیامێکی یەکگرتووی کورد هەبێت".
کــــاروان بــاعەدری




