سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پرۆفیسۆر کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ دەکات

هەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 8 ی ئابی 2021 پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری پرۆفیسۆر د. کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ سەرۆکی فیدراسیۆنی ناونەتەوەیی دیاسپۆرای کوردان (FNDK) کە ئەمڕۆ لە شاری ئەڵماتی وڵاتی کازاخستان کۆچی دوایی کرد، ئەمە دەقەکەیەتی:
بۆ بنەماڵەی پرۆفیسۆر د. کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر د.کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ سەرۆکی فیدراسیۆنی ناونەتەوەیی دیاسپۆرای کوردان ( FNDK )م بیست. پرۆفیسۆر کنیاز کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و نووسەر و رووناکبیرێکی ناسراو بوو، خزمەتێکی زۆری بە کولتوور و زمان و ئەدەبی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و کەسوکار و هاوکارەکانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان




