شاره‌وانیى سلێمانى: چوار ملیار و 527 ملیۆن دینار بۆ سه‌وزایییه‌کانى سلێمانى ته‌رخان کرا

سلێمانی -KDP.info- شاره‌وانیى سلێمانى دەڵێت، به بڕیارى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چوار ملیار و 527 ملیۆن دینار بۆ سه‌وزایییه‌کانى سلێمانى ته‌رخان کرا.
زه‌رده‌شت ڕه‌فیق، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى له مانگى کانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانى له ڕێگه‌ى نووسراوى فه‌رمییه‌وه داواى له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى کرد به‌مه‌به‌ستى ته‌رخانکردنى بوودجه‌یه‌ک بۆ ئاودانى باخچه و سه‌وزایییه‌کانى سلێمانى، ئێستا به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌سه‌ر بڕیارى به‌رێز سه‌رۆکى حکوومه‌ت بڕى چوار ملیار و 527 ملیۆن دینار ته‌رخان کراوە بۆ ئاودانى پارکى هه‌وارى شار و بلواره‌کانى بازنه‌ى مه‌لیک مه‌حموود و ڕێگاى تاسڵووجه – سلێمانى".
گوتیشى: "بێگومان دابینکردنى بڕەپاره‌که ڕۆڵى گرنگ ده‌بینێت له به‌سه‌وزیهێشتنه‌وه و پاراستنى پارک و باخچه و سه‌وزایییه‌کانى شارى سلێمانى له وشکبوون، چونکه ئێستا به‌فعلى هه‌ندێک له‌و جێگایانه به‌تایبه‌ت پارکى هه‌وارى شار که یه‌کێکه له پارکه گه‌وره‌کان پێوستیى زۆرى به ئاودان هه‌بوو، مه‌ترسیى وشکبوونى لێ ده‌کرا".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "ئێستا بڕه پاره‌که گەیشتووەتە شاره‌وانیى سلێمانى و ڕێکاره ئیدارییه‌کان و پرۆسه‌ى ته‌نده‌رین بۆ ئاودانى ئه‌و شوێنانه ئه‌نجام دراوه و دراوه به سێ کۆمپانیا، ته‌نها پارکى هه‌وارى شار دووباره ته‌نده‌رینى بۆ ده‌کرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تا ئێستا یه‌ک کۆمپانیا داواکاریى پێشکه‌ش کردووه که به‌پێى یاسا ده‌بێت چه‌ند به‌ڵێنده‌رێک بۆ وه‌رگرتنى ته‌نده‌رى پرۆژه‌که ئاماده بن، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا پرۆسه‌ى ته‌نده‌رینى پارکى شار هاوشێوه‌ى ئه‌وانى دیکه ته‌واو بکرێت".
ئەرسەلان ئەحمەد




